برادەرێک گوتی: بە سێ ماڵان گاوانێکمان گرتبوو، گاوان شەوانە بە عام دەچۆوە ماڵێ مامم، بەڵام شەوانێک ک…
انتشار: 2026/06/23 17:36 UTC
برادەرێک گوتی: بە سێ ماڵان گاوانێکمان گرتبوو، گاوان شەوانە بە عام دەچۆوە ماڵێ مامم، بەڵام شەوانێک کە ئێمەش خواردنێکی چەورمان هەبایە گاوانمان دەهێناوە ماڵێ.ڕۆژێکی دایکم گوتی ڕۆڵە ئێوارێ ئەگەر گاوان هاتەوە دەگەڵ خۆتی بێنەوە برنج و گۆشتمان لێناوە، ئێوارێ کە گاوان هاتەوە دەگەڵ خۆم بردەوە، شەوێ سفرەمان ڕاخست، نان و خواردنەمەنیەکەمان لە سەر دانا و بابم گوتی فەرموون بۆ سەر سفرەی، پێشخۆریەکم دەستدایە برنجی تێکەم برنجەکە تۆزێک لێم دوور بوو، خۆم بۆی ڕاپسکاوت عەیب نەبێ یەکم لێبەر بوو، زۆر بە خۆمدا شکامەوە، شەرم گرتمی کشیمەوە دواوە یەکیتریشم لێ بەر بوو، خەریک بوو دڵم پتۆقێ، بابم مۆڕەیەکی لێکردم بە توڕەییەوە پێشخۆرەکەی لە دەست دەرهێنام بۆی پڕ کردم لە برنج و گۆشت گوتی ها پخۆ تا لە خۆشت نەڕیوە.😹 قسەی خۆش 😹Teleg®am 🆔 @qsaie_khosh