
◾پێگەی هونەری و زمانپارێزیی کوردینووسکوردینووس لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا: https://campsite.bio/kurdinus
مشاهدات عمومی نمایه؛ این اعداد توسط مالک کانال ارائه نشدهاند.
تازگی نسبی · اطمینان متوسط · 34 نمونه پست · پوشش داده: 2026/06/18 تا 2026/08/11
دسترسی برابر است با میانه بازدید پستهای منتشرشده در ۳۰ روز گذشته تقسیم بر آخرین تعداد مشاهدهشده اعضا. خط تیره یعنی داده تاریخی کافی نیست. channel-v1
این امتیاز چگونه محاسبه میشود
محاسبهشده از 34 پست مشاهدهشده و 1 مشاهدهٔ عضو. وزنها میان مؤلفههایی که برای این کانال قابل اندازهگیری بودهاند تقسیم میشود، بنابراین مؤلفهای که نتوانستهایم مشاهده کنیم به زیان کانال محاسبه نمیشود.
هفت روز اخیر
ویرایش و حذف پست از داده تجمیعی فعلی در دسترس نیست؛ بنابراین بهجای صفر، ناموجود نمایش داده میشود. · بازه 2026-08-11 تا 2026-08-17
بەهەشت و دۆزەخ بۆ من تازە نینهاوکات و هاوجێئەویشم دیوە، ئەمیشم دیوەنیشتمانی من لەوەتی هەیەبەهەشتە و دۆزەخ دەوری تەنیوە➿ @Kurdinus «پەشێو»
مەگری بۆ خەساری بێگەڕانەوە@Kurdinus
ناسرەون هەست و خەیاڵ، ئەی خۆزگە من دێوانە بامخۆزگە دەست و پێم لە نێو زنجیری بایە و وا نەبام@Kurdinus «هێدی»
پێی دەڵێی «بۆ بە تەختەکلیلی کوردی نانووسی؟»، دەڵێ «وەڵڵا زەحمەتە بۆم، زیاتر کات دەگرێ تایپکردن بە کوردی».کەسێک نەیناسێ و نەزانێ، دەڵێ لەوانەیە ئەمە لە ئیستەنفۆرد پرۆفیسۆر بێ، یا زانای پیتاندنی ئورانیۆم بێ، یا یەکی وەک ئیلان ماسک بێ چەند کۆمپانیا و شوێنە بە ملەوەیە.پشتت بشکێ، چەندین و چەند کاتژمێر کات لە ساڵۆنی ئارایشگا و نینۆک و کافە و قاوەخانە و سەیرکردنی ئیکسپلۆری ئینستاگرام و لاسلێدان لەگەڵ ئەم و ئەو و بڵاوکردنەوەی قۆڕیات لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و شتی لەم جۆرە تێ دەپەڕێنی (کە کێشەش نییە، ژینی خۆتە) بەڵام چون کوردی تایپکردن چەند چرکە کاتی زیاتر دەگرێ، دەکەوییەوە بیر کات؟خۆ تۆی نەگبەت لە کۆچەر بیرکار گرینگتر نیی کە گەورەترین خەڵاتی بیرکاریی (ڕیازی) جیهانی بردووەتەوە و هێشتاش بە زمانی دایک دەنووسێ! بێگومان لەویش سەرقاڵتر نیی و کاتیشت لە کاتی ئەو بەنرختر نییە. ئیدی ئەم بیانوو بێتامانە چین؟!@Kurdinus
عادەتی ئەم چەرخە وایە، ئەهلی دڵ غەمگین ئەکا@Kurdinus «ئەحمەد موختار جاف»
سێزدەی گەلاوێژ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچیدوایی شاعیری بەرزی کورد، شێرکۆ بێکەس.یاد و ناوی هەرمان@Kurdinus
لە ئامێزی من بترازێی، لە هەرکوێ بی پەناهەندەی...@Kurdinus
وەفاتی کرد وەفا، بۆیە حەیا تەرکی حەیاتی کرد@Kurdinus
هەر چاوەڕوانم کە وتت دێم و، نەهاتی...➿ @Kurdinus«وەفایی»
هەرکەسێ کەسە، حەرفێکی بەسە@Kurdinus
سێ شتن که منداڵ دەکرێ فێری گەورەکانی بکا: کە بەبێ هۆکار دڵشاد بێ؛ کە بەردەوام بە شتێکەوە سەرقاڵ بێ و کە چۆن بە هەموو توانایەوە داوای ئەو شتە بکا کە دەیەوێ.@Kurdinus «پائۆلۆ کوئیڵۆ»
دە لەڕێتەوە بەندی دڵمژێ بە ژێبە ڕیتمی گەرووت@Kurdinus «فەرەیدوون ئەرشەدی»
من دەمەوێ تۆ نەمر بیتمن دەمەوێ ئێوارەیەکلەگەڵ هەورا بباریت و تەواو نەبیتمن دەمەوێ سپێدەیەکلەگەڵ ڕۆژا بۆم هەڵێیت و ئاوا نەبیت➿ @Kurdinus «پەشێو»
مەرد ئەگەر کاری بە نامەردانەدەردی سەرباری هەموو دەردانە@Kurdinus
دەزانم لە هەر مرۆڤێکدا بەشە تەنیاییەک هەیە کە کەس دەستی پێی ڕاناگا. ئەمە ئەو بەشەیە کە زیاتر لە هەر شتێک ڕێزی لێ دەگرم و سەبارەت بە تۆش هەرگیز نەمویستووە پێی بگەم یا دەستی بە سەردا بگرم. بەڵام بۆ هەرچییەکی لە دەرەوەی ئەو بەشەیە، دەزانم هیچ ئازار یا شادییەک نییە نەتوانم لەگەڵتدا هاوبەش بم.@Kurdinus لە نامەکانی ئاڵبێر کامو بۆ ماریا کاسارێس - ١٤ی دێسەمبری ١٩٤٩
من کە دەرکی شادمانیم داخراگەر جەفەنگێ لێ نەدەم دەمرم برا @Kurdinus «هێمن»
بەم زووانە...📖 بەرەو مێزۆپۆتامیا و کوردستانئێڵی بەنیستێر سۆونوەرگێڕ لە ئینگلیزییەوە: مەسعوود تەهازادە٥٠٢ لاپەڕەگێڕانەوەی سەفەری ساڵی ١٩٠٩ی مێجەر سۆون (کە دواتر دەبێتە حاکمی سیاسیی بەریتانیا لە سلێمانی) لە ئەستەمبووڵەوە بۆ بەیرووت، حەڵەب، منبج، ئورفە، ئامەد، حەسکێف، جزیر، موسڵ، هەولێر، پردێ، کەرکووک، سلێمانی و هەڵەبجە.
بەهارستانێکە دڵمبە گوڵەبەڕۆژەیەکی موشتاقەوەبەرەو نیگاتوەرچەرخاو@Kurdinus «فەرەیدوون ئەرشەدی»
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گەلاوێژ، بۆ موبایل (ژماره ١٠).➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گەلاوێژ، بۆ موبایل (ژماره ٩).➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گەلاوێژ، بۆ موبایل (ژماره ٨).➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گەلاوێژ، بۆ موبایل (ژماره ٧).➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گەلاوێژ، بۆ موبایل (ژماره ٦).➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گەلاوێژ، بۆ موبایل (ژماره ٥).➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گەلاوێژ، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٤).➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گەلاوێژ، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٣).➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گەلاوێژ، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٢).➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گەلاوێژ، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ١).➿ @Kurdinus
ماڵ و حاڵت بۆ چییە گەر میللەت لە زیللەت بژی؟تاجی سەرشۆڕی فڕێ دە، تۆش وەکوو میللەت بژی@Kurdinus
ڕۆڵەی کوردم، فێری هەوراز و لێژمتا زۆر بڕۆم، زیاتر ئارەق بڕێژمکورتتر دەبێ ڕێگای دوورودرێژم@Kurdinus
ئەی گیانی گیان!لەسەر ماچی پەلکە گیایەکلێوی جۆگەیەکیان بڕیملەسەر فڕینی شیعرێکمهەوریان بە داو بۆ نامەوەلەسەر نەڕەی شەپۆلێکمتاڤگەیەکیان خنکاندملەسەر حیلەی لووتکەیەکمبنارەکانیان لە مێخ دامئەی گیانی گیان!گۆمێ شێت بوووەختێ لە مانگیان دابڕیمانگیش شێت بوووەختێ لە هەوریان دابڕیهەوریش شێت بوووەختێ لە شاخیان دابڕیشاخیش شێت بوووەختێ لە بەفریان دابڕیبەفریش شێت بوووەختێ لە عەردیان دابڕیعەردیش شێت بوووەختێ لە خەڵکیان دابڕی...@Kurdinus
لای من گوڵی بەهارلەو شوێنەیە لێیەتی یار➿ @Kurdinus «شێرکۆ بێکەس»
ئێمە مەلین،بە قەفەسەوە ھەڵدەفڕینمرۆڤین وبە زەنجیرەوە ڕێ دەبڕینشاعیرین وبە چەکەوە گوڵ دەنووسینشەڕ نەیهێشتووەبە لاوی دڵداری بکەینڕەنگە لە سەردەمی پیریلە پیرێژنێکی جیرانمانماچێکی حەرام بڕفێنینگوللە نەیهێشتووەچریکەی بولبولێکمان گوێ لێ ببێڕەنگە لە ئاگربەستێکدابۆ نەواری دەنگی بولبولێکگوێ هەڵبخەیندووکەڵ نەیهێشتووەگوڵ بۆن کەینڕەنگە بە ناچاریعەتر بە سەر گوڵە نایلۆنییەکاندابپژێنین...➿ @Kurdinus«مارف ئاغایی»