ئازادیخواز واتە کەسێک کە بڕوای بەوە نییە دەستێک ببزێوێ. بەردەوام باسی مافی مرۆڤ دەکا، بەڵام بەس قسە…
انتشار: 2026/07/08 10:34 UTC
ئازادیخواز واتە کەسێک کە بڕوای بەوە نییە دەستێک ببزێوێ. بەردەوام باسی مافی مرۆڤ دەکا، بەڵام بەس قسە. دایم لەسەر ئازادیی ڕادەربڕین هەراوهۆریایەتی و ئەم ئازادیی ڕادەربڕینەش چییە؟ کە بە گیانی ناخێری تاکە بستێک خۆی نەجووڵێنێ و هەرکەس هەرچیی کرد بڵێ هەڵەیە. دەی مەگەر لەم بنیادەمە ئازادیخوازە خوێڕیتریش هەیە؟ چاکیان دەناسم، چون سەردەمێک منیش یەک لەوانە بووم. ئەمانە لۆمەی دەسەڵاتی لاواز دەکەن که هیچی لە دەست نایە، بەڵام هەر کە پیاوێکی بەدەسەڵات وەدیار دەکەوێ و دەست دەکا بە گۆڕینی دۆخەکە، ئەم کابرا ئازادیخوازەی تۆ لە کوێیە؟ ڕێک لە بەرانبەری! بە بیری ئازادیخوازەکان بێ، هەرچی ئاڵوگۆڕە هەڵەیە. ناوی ئەمەش دەنێن «بیرئاوەڵایی»، بەڵام لەڕاستیدا هەر ترسە لە کردەوە. کەیفی بە قسەی زل و حوکمی ئەخلاقی دێ، بەڵام هیچ کەڵکێکی بۆ ئەو کەسانە نییە وا دنیا بنیات دەنێن. تاکە کەسانی گرینگ و بەکەڵکی ئەم دنیایە، هەر ئەوانەن وا کردەوەیان هەیە.@Kurdinus «وەرگری بێناوونیشان - کاترین کرێسمەن تەیلۆر»




