ئێرانی و کوردیش حەزێکی زۆریان لە پشیلەی دەستەمۆیە و لە شارە گەورەترەکانی ئێران ماڵ نییە یەک یا دوو پشیلەی دەستەمۆی نەبێ که بەقەد پشیلەکانی ئورووپا نازپەروەردەن. دیمەنێکی سەرسوڕهێنەر بوو که ئەو کوردە سەرسەختانەی جاروبار دەهاتنە سەردانی حاجی ڕەسووڵ، به سیمایەکی جیددییەوە فیشەکیان بۆ تل دەکردەوە تا شوێنی بکەوێ، یا به دەستێکی سووکتر و نەرمتر لەوەی تا ئەوکاتە به هەرچییەکی دیکەیاندا هێنابێ، پشتی پشیلکەیان دەلاواندەوە، لە کاتێکدا بەو زمانه ڕەقەیان دەیاندواند.@Kurdinus «بەرەو مێزۆپۆتامیا و کوردستان - ئێڵی بەنستێر سۆون»