🔸خەلیل ڕەسوولی، هاووڵاتیی کوردی کرمانجی خەڵکی بۆجنوورد و لە بریندارانی دەستبەسەرکراوی ڕاپەڕینەکەی ب…
انتشار: 2026/06/19 00:28 UTC
🔸خەلیل ڕەسوولی، هاووڵاتیی کوردی کرمانجی خەڵکی بۆجنوورد و لە بریندارانی دەستبەسەرکراوی ڕاپەڕینەکەی بەفرانباری ١٤٠٤ (ژانڤییەی ٢٠٢٦) کە بە گشتی سزای ٨ ساڵ بەندکران، ٨٠ قامچی و ٢ ساڵ دوورخستنەوە بۆ شاری خاشی بەسەردا سەپاوە، ئێستە لە زیندانی ناوەندیی مەشهەد (وەکیلئاباد) دوور لە خزمەتگوزاریی پزیشکی ماوەی سزاکە تێ دەپەڕێنێت.🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی بەفرانباردا بە دوو گوللەی دەمانچە پێکرا و لە لای قاچەوە بریندار بوو، دوای چەند کاتژمێرێکیش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ زیندانی بۆجنوورد.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/priso…






