🔸سزای لەسێدارەدانی کەریم کەرەمی، بەندکراوی خەڵکی کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای…
انتشار: 2026/06/19 21:53 UTC
🔸سزای لەسێدارەدانی کەریم کەرەمی، بەندکراوی خەڵکی کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٥ (١٥ی ژوەنی ٢٠٢٦) ئەم بەندکراوە لە بەندی ٨ی زیندانی ناوەندیی کرماشانەوە (دیزڵئاوا) گوازراوەتەوە بۆ هۆڵی جێبەجێکردنی سزاکانی ئەو زیندانە و هەر لەوێ لە سێدارە دراوە.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/execu…






