🔸کەژاڵ ڕەحمانی، ئەندامی بنەماڵەی دادخوازانی کوردستان کە لە ڕۆژی ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥ـەوە (٦ی ژوەنی ٢٠…
انتشار: 2026/06/24 11:06 UTC
🔸کەژاڵ ڕەحمانی، ئەندامی بنەماڵەی دادخوازانی کوردستان کە لە ڕۆژی ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥ـەوە (٦ی ژوەنی ٢٠٢٦) لەگەڵ هاوسەر و براکەیدا، عیسا فەیزی و دانیال ڕەحمانی، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە، لە هەژدەیەم ڕۆژی مانگرتن لە خواردندا و دوای دیدارێک لەگەڵ بنەماڵەکەی و لەسەر داوای ئەوان، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.🔸ئەم زیندانییە سیاسییە دوای ئەوەی دەستبەسەر کرا، وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر دەستبەسەرکردنی خۆی و ئەندامانی دیکەی بنەماڵەکەیدا و هەروەها بێڕێزیکردنی هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا و گوشاری لێپرسەوەکان بۆ دۆسیەسازیی ناڕەوا، مانی لە خواردن گرتبوو.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/priso…






