🔸مەحیەدین عەبدوڵڵاهی و حسەین پاڵانیی جاف، دوو بەندکراوی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاوی کرماشان کە ساڵی ١…
انتشار: 2026/07/14 22:42 UTC
🔸مەحیەدین عەبدوڵڵاهی و حسەین پاڵانیی جاف، دوو بەندکراوی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاوی کرماشان کە ساڵی ١٣٩٦ (٢٠١٨) بە هۆی تێکهەڵچوونێکی چەکدارییەوە لە نێوان هێزەکانی سوپای پاسداران و گرووپێکی سەر بە داعش لە شاخی بەمۆی شاری سەلاسی باوەجانی دەستبەسەر کرابوون، بە شێوەی نهێنی لە زیندانی ناوەندیی کرماشان (دیزڵئاوا) لە سێدارە دران.🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم دوو بەندکراوە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٥ (١٤ی جولایی ٢٠٢٦) بە شێوەی نهێنی و بەبێ ئەوەی مافی دوادیداری بنەماڵەیان پێ بدرێت، لە زیندانی ناوەندیی کرماشان لە سێدارە دراون.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/execu…






