🔸 فریشتە ڕەحمانزادە و باوکی، عەلی ڕەحمانزادە، بە دەستی هاوسەرە پێشووەکەی بە دەسڕێژی گوللە کوژران.🔸ب…
انتشار: 2026/07/15 09:52 UTC
🔸 فریشتە ڕەحمانزادە و باوکی، عەلی ڕەحمانزادە، بە دەستی هاوسەرە پێشووەکەی بە دەسڕێژی گوللە کوژران.🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٥ (١٢ی جولایی ٢٠٢٦) فریشتە ڕەحمانزادە و باوکی لەگەڵ چەند پۆلیسێکی هێزی ئینتیزامیدا بە مەبەستی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگا و وەرگرتنی ماڵوموڵکی فریشتە کە دوای جیابوونەوە و بەپێی بڕیاری دادگا پێی درابوو، دەڕۆن بۆ باخێک لە جادەی کۆنی سەقز-مەریوان. لە پرۆسەی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگادا، سەلاح فەرەجپوور، هاوژینی پێشووی فریشتە، بە چەکی گەرم تەقە لە فریشتە و باوکی دەکات و لە ئەنجامی دەسڕێژەکەدا هەردووکیان گیانیان لە دەست دەدەن.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/right…






