🔸 کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەردەشت بە ناوی زانیار ئێراننژاد لە بەرزاییە سنوورییەکانی گوندی «دەرەکێ»ی سە…
انتشار: 2026/07/15 21:49 UTC
🔸 کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەردەشت بە ناوی زانیار ئێراننژاد لە بەرزاییە سنوورییەکانی گوندی «دەرەکێ»ی سەر بە شاری سەوڵاوا لە ئەنجامی دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکاندا گیانی لە دەست دا.🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٥ (١٤ی جولایی ٢٠٢٦) دەستەیەک کۆڵبەر لە بەرزاییە سنوورییەکانی گوندی «دەرەکێ»ی سەر بە شاری سەوڵاوا لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران، لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەردەشت بە ناوی زانیار ئێراننژاد پێکرا و دەسبەجێ گیانی لە دەست دا.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulba…






