🔸بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٥ (١٧ی جولایی ٢٠٢٦) سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بارەگایەکی…
انتشار: 2026/07/17 22:40 UTC
🔸بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٥ (١٧ی جولایی ٢٠٢٦) سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بارەگایەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی لە نزیک گوندی «زڕگوێزەڵە»ی پارێزگای سلێمانی مووشەکباران کرد و لە ئەنجامدا ٩ پێشمەرگەی ئەم حیزبە گیانیان بەخت کردووە و بە لایەنی کەمەوە سێ کەسی دیکەیش بە سەختی بریندار بوون.🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کاتژمێر ٦ی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٥ (١٧ی جولایی ٢٠٢٦) سوپای پاسداران بە چەندین مووشەک هێرشی کردە سەر بەشی پێشوازیی بارەگای کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە گوندی «زڕگوێزەڵە»ی پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان و ٩ پێشمەرگەی ئەم حیزبە بە ناوەکانی فەرهاد قەمەری خەڵکی دیواندەرە، ئەحمەد مەحموودی خەڵکی بانە، سیاوان نیکخا خەڵکی بۆکان، کەسرا ڕەحماننژاد خەڵکی بۆکان، سرووش نەسری خەڵکی مەریوان، سینا سەفەری خەڵکی شاباد، یاسین کیانپوور خەڵکی شازەند، زەکەریا فەقێ حەسەنئاغا خەڵکی بۆکان و ڕەزا سادقی خەڵکی بۆکان گیانیان بەخت کرد.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/2026/…






