🔸لە درێژەی هێرشە درۆنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بۆ سەر بارەگای حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردەکان و کە…
انتشار: 2026/07/21 22:40 UTC
🔸لە درێژەی هێرشە درۆنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بۆ سەر بارەگای حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردەکان و کەمپەکانی بنەماڵەی ئەندامانی ئەو حیزبانە، سوپای پاسداران هێرشی درۆنیی کردە سەر بارەگایەکی پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٩ ئەندامی حیزبەکە بریندار بوون. پارتی ئازادی لە دووتوێی بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم هێرشەدا چەکوچۆڵێکی بەکار هێناوە کە «فوسفوڕی سپی»ی تێدا بووە.🔸هاوکات چەندین سەرچاوە لە ناوچە سنوورییەکانی هەورامانەوە لە شارەکانی پاوە، مەریوان و سەوڵاوا لە هەردوو پارێزگای کرماشان و کوردستان، باس لە جێگیرکردنی بەربڵاوی هێزەکانی سوپای پاسداران و دانانی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ هەندێ ناوچەی سنووری دەکەن.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/right…






