🔸موحەممەد تەوحیدپەنا، کۆڵبەری ٢٥ ساڵانی خەڵکی سەقز، لە سنووری «هەنگەژاڵ»ی بانە کەوتە بەر دەسڕێژی هێ…
انتشار: 2026/08/10 20:45 UTCدریافت: 2026/08/14 13:45 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/14 13:45 UTC
🔸موحەممەد تەوحیدپەنا، کۆڵبەری ٢٥ ساڵانی خەڵکی سەقز، لە سنووری «هەنگەژاڵ»ی بانە کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و گیانی لە دەست دا.🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٥ (١٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٦) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی هەنگەژاڵی بانە لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا موحەممەد تەوحیدپەنا پێکراوە و دەسبەجێ گیانی لە دەست داوە.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulba…






