🔸کاوە ڕفووشە، بەندکراوی خەڵکی سنە کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەد…
انتشار: 2026/08/18 19:55 UTCدریافت: 2026/08/19 08:25 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/19 08:25 UTC
🔸کاوە ڕفووشە، بەندکراوی خەڵکی سنە کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی سنە لە سێدارە درا.🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ڕۆژی ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٥ (١٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٦) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە لە بەندێکی گشتیی زیندانی ناوەندیی سنەوە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو و بەرەبەیانی سێشەممە ٢٧ی گەلاوێژ (١٨ی ئاگۆست) هەر لەو زیندانە لە سێدارە دراوە.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/execu…






