🔸دوو بەندکراوی خەڵکی ئەیوان بە ناوەکانی دونیا موحەممەدی و خوداداد موحەممەدی کە پێشتر لە دوو دۆسیەی…
انتشار: 2026/08/20 21:50 UTCدریافت: 2026/08/23 11:10 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/23 11:10 UTC
🔸دوو بەندکراوی خەڵکی ئەیوان بە ناوەکانی دونیا موحەممەدی و خوداداد موحەممەدی کە پێشتر لە دوو دۆسیەی جیاوازدا بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)یان بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ئیلام لە سێدارە دران.🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم دوو بەندکراوە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ئیلام کرابوون و بەرەبەیانی چوارشەممە ٢٨ی گەلاوێژ (١٩ی ئاگۆست) هەر لەو زیندانە لە سێدارە دراون.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/execu…






