🔸ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٥ (٢٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٦) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان بە ناوەکانی…
انتشار: 2026/08/22 21:55 UTCدریافت: 2026/08/23 11:10 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/23 11:10 UTC
🔸ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٥ (٢٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٦) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان بە ناوەکانی پوویا نادری، زیندانیی سیاسیی پێشووی یارسان و موحەممەدڕەزا موحەممەدی بە دەسڕێژی هێزەکانی پۆلیس لە گەڕەکەکانی دەرەدرێژ و جەعفەرئاوای ئەم شارە کوژران.🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٥ (٢٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٦) پوویا نادری، لە دەستبەسەرکراوانی پێشووی ڕاپەڕینی گەڵاڕێزانی ١٣٩٨ (نۆڤامبەری ٢٠١٩)، لە تێکهەڵچوونێکی چەکداری لەگەڵ هێزی ئینتیزامیدا لە ڕێگای گەڕەکی دەرەدرێژ بەرەو گەڕەکی جەلالیەی کرماشان کەوتە بەر دەسڕێژ و گیانی لە دەست دا. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری ئەم تێکهەڵچوونە چەکدارییە بەردەست نەکەوتووە.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/killings-of-c…






