📰 دوو جەمسەریی هێز لە هەرێمی کوردستان؛ بەرژەوەندییەکی هاوبەش بۆ واشنتۆن، ئەنقەرە و بەغدا📝 پشکنین و…
انتشار: 2026/07/09 07:27 UTC
📰 دوو جەمسەریی هێز لە هەرێمی کوردستان؛ بەرژەوەندییەکی هاوبەش بۆ واشنتۆن، ئەنقەرە و بەغدا📝 پشکنین و شیکارییەکانی ماڵپەڕی "نەشناڵ کۆنتێکست" ئاماژە بەوە دەکەن کە بە پێچەوانەی بۆچوونە باوەکانەوە، ئەمریکا، تورکیا و تەنانەت بەغداش، لە بەردەوامیی بوونی دوو چەقی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان ناڕازی نین. لە ڕوانگەی ئەم لایەنە کاریگەرانەوە، ململانێی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕێگرە لەوەی هیچ کامیان ببێتە تاکە بڕیاردەر و یاریزانی سەرەکی لە دۆسیەکانی وەک: پەیوەندی لەگەڵ تورکیا، ڕێڕەوە بازرگانییەکان، پرسه ئەمنییەکان و کەرتی وزەدا؛ ئەم هاوسەنگییەش وای کردووە کە هێزی گفتوگۆ و مانۆڕی هێزە دەرەکییەکان پارێزراو بێت.🆔 ku.kurdpress.com/x4pZB%F0%9F%93%B1 شبکههای اجتماعی کردپرس:📺 یوتیوب | 🎥 آپارات | 📸 اینستاگرام💬 تلگرام اصلی | 💬 تلگرام ایران | 🌐 وبسایت📰 @KurdPressCom






