🔻چیرۆک و بهسهرهات #سەرۆک_و_ساکارسەرۆڪی برادەرم ڪوڕێڪی قەدباریڪی، باڵابەرزی ڪرژوڪۆڵ بوو، هێندە زیر…
انتشار: 2026/08/23 04:32 UTCدریافت: 2026/08/23 07:10 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/23 07:10 UTC
🔻چیرۆک و بهسهرهات #سەرۆک_و_ساکارسەرۆڪی برادەرم ڪوڕێڪی قەدباریڪی، باڵابەرزی ڪرژوڪۆڵ بوو، هێندە زیرەک و ڪارامە بوو پیاو حەزے دەڪرد هەمووڪات لەگەڵی بێت.ئەو خەڵڪی مەنتیقەے هەوشار و منیش خەڵکی یەڪێک لە گوندەڪانی سەقز.لە سەربازی یەڪترمان ناسی، دۆستایەتیەڪی زۆر گەرموگوڕ و خۆشمان هەبوو، لەهەموو خۆشتر ئەوە بوو هەردووڪمان عاشق بووین و هەرڪەسێڪمان لە گوندے خۆمان دۆستێڪمان هەبوو، زیاتر لە بەر ئەوەے ژن بخوازین هاتبووینە سەربازیەوە.سەرۆڪی برادەرم عاشقی پوورزای خۆی بوو، ڕۆژ، شەو، چرڪە و سەعات دۆستەڪەی لە یاد نەدڪرد ڪارے ببووە، نامەنووسین و گۆرانیسازڪردن بە باڵاے دڵبەرەڪەیەدا، شوێنی خزەمەتەڪەمان دوو ڪۆتری لێ بوو، لێیان دەچووە پێش و ورتڪەنان و برنجی پێ ئەدان و گۆرانی بۆ ئەوتن: ڪۆترەباریڪەی دەنووک زێڕینە بچۆرە هەوشار ساڪار ببینە، ئاخەر دڵەڪەم بۆ ئەو غەمگینە، وابزانم ڪۆترەڪانیش عاشق بوون، لەجێی خۆیان جووڵەیان نەدەګرد، ئاخەر دەنگی سەرۆڪیش زۆر خۆش بوو(دەنگی نەرم و بەسۆز پڕ لە هەستی پاک و پیرۆز). ڕۆژێک قەرارمان دانا پێڪەوە بچینەوە مەرەخەسی و دۆستەڪانمان بە یەڪتر نیشان بدەین (ئاخەر ساڵان ڕەسم وابوو). خەیاڵی ساڪار ئەمانی لێ بڕیبوو ، شەو و ڕۆژ گۆرانی تۆ چراتۆڕەڪەے بەیرەم قەڵاسی دەڪوت بە یادے دۆستەڪەیەوە، هێندەے ڪوتبوو تەنانەت فارسەڪانیش فێرے ببوون(تۆ چراتۆڕەکەے بەیرەم قەڵاسی ، مانگ و ڕۆژ هەڵهات لە گۆناے ڕاسی) گۆرانیێڪی مەنتەقەی هەوشار بوو. تا وایلێهات مەرەخسییان دا بە هەردووڪمان بۆ یەڪەمجار چووینە گوندی ئەوان لە نزیڪی تەختی سولێمان، هەر بە گەیشتنی ئێمە ساڪار زانیبووی، خۆی دابوو لە تیپ و چاوەڪانی ڕەشتبوو و سەرگۆناڪانی تۆسقاڵی سوور و گوڵێڪی جوانی دابوو لە قژەکەے، جا بڵێم چۆن ڪچێک، ڪچێڪی ناسک و نازدار و لەبار و خوێنشیرین، وەڵڵاهی باڵای هەر دەتکوت شۆڕەبییە، لە شانسی باشی سەرۆک ڪانیەڪەی ئاوایی ڕێک لەبەر درگای ماڵی ئەواندا بوو، لای عەسر بوو ساڪار بە تەنێ هات سەرێڪی ڪانیەڪەی دا و سەرۆڪیش ئەو هەلەی لە دەس نەدا و چووە سەر ڪانی و ئازا عەترێک و ئاوێنەیێکی بوو ڪڕیبوو دایە دەستی و ئەویش دەستماڵێڪی سپیی گوڵداری دابە سەرۆک ، دوایی چاومان پێڪەوت گوڵدۆزی ڪردبوو، جوان لە بیرمه گوڵێک و دڵێڪی تێدا چنیبوو و پڕی ڪردبوو بۆنی خۆش.سەرۆک پێی ڪوتبوو کە هاوڕێەڪی سەربازم هەیە لە براڪەم ئازیزترە ئێستا لێرەیە و حەز دەڪا بتبینێت، حەز دەڪات بزانێ براژنی داهاتووی چۆنە.ئێوارە بوو گۆزەیەڪی سووری جوانی پێبوو، لێوانێڪی شینی گڵینی نابوو سەر گوزەڪە و لە ڪانیەڪەوە هاتە سەر، سەرۆک بە شەرمەوە ڪوتی دا پوورزای ئازیزم ئەگەر زەحمەت نییە لێوانێڪی ئاومان بدەیێ، ئەویش بە ناز و شەرمێڪی زۆرەوە هاتە پێش و سڵاوێک و خێرهاتنێڪی هەر دووڪمانی ڪرد، بە قەوڵی فارس گوتەنی دەتڪوت پەنجەی هەتاوە، سەرو لێوان ئاومان خواردەوە، هەر دەتڪوت ئاوی ڪەوسەرە، ئەو ئێوارە هەستم بە پاڪی و پیرۆزیی ئەوین ڪرد، ماڵاوایی لێڪردین و منیش دوای ڕۆیشتنی ساڪار، سەرۆڪم گرد هەردوو چاویم ماچ ڪرد، وتم بەقوربانی ئەو برایەم بم بۆ دەسگیرانی، ئەلحەق و ئینساف چراتۆڕەڪەی بەیرەم قەڵاسی خۆیەتی، ئەوەیشم لە بیر نەچێت لە ڪاتی ئاوخواردنەوەڪەدا گوێم لێ بوو بە سەرۆڪی وت ئەرێ ڪوڕەڪە زۆرت ماوە؟ ئەویش لە وەڵاما وتی چوار مانگیتر ڕزگاریم دێت ، ساڪاریش وتی منیش تا چوار مانگی تر فەرشەڪەم تەواو دەبێت و ئیتر ماڵاوا....درێژەی هەیە👇👇

