🔻چیرۆک و بهسهرهات #سەرۆک_و_ساکار سەرۆڪی برادەرم ڪوڕێڪی قەدباریڪی، باڵابەرزی ڪرژوڪۆڵ بوو، هێندە زی…
انتشار: 2026/08/23 04:35 UTCدریافت: 2026/08/23 07:10 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/23 07:10 UTC
🔻چیرۆک و بهسهرهات #سەرۆک_و_ساکار سەرۆڪی برادەرم ڪوڕێڪی قەدباریڪی، باڵابەرزی ڪرژوڪۆڵ بوو، هێندە زیرەک و ڪارامە بوو پیاو حەزے دەڪرد هەمووڪات لەگەڵی بێت. ئەو خەڵڪی مەنتیقەے هەوشار و منیش خەڵکی یەڪێک لە گوندەڪانی سەقز. لە سەربازی یەڪترمان ناسی، دۆستایەتیەڪی…سبەی هاتینەوە بۆ شوێنی خزمەتەڪەمان ڪە یەڪێک لە شارەدێڪانی سەقز بوو . هەموو چرڪە و ڪات و ساتێ سەرۆڪی برادەرم دەستماڵە گوڵدۆزییە ڪامواچنەڪەے ئەهێنا سەر دڵی و پێی دەڪوتم: ڪوڕەڪە بۆنی عەشق چە بۆنێڪی نایاب و بێوێنەیە(بۆنی یار دێ گیانە بۆنی یار دێ ، بۆنی عەشقێڪی نادیار دێ).بەڵام داخی داخانم دەستی قەدەر ئەم شیرینییەے بۆ من و هاوڕێڪەم نەهێشت و هێشتا مەرەخسییان نەدابوو بە من ڪە پێڪەوە بچینەوە منیش دەسگیرانمی پێ نیشان بدەم ، من و سەرۆک و چەن سەربازی دیڪە لە پشتی سەیارەیەڪی 2fی سەربازے لە پاسگایەڪەوە بۆ شوێنێڪی تر براین و لە ڕێگادا سەیارە وەرگێڕا و دوای دوو حەوتە ئەگەر دێمەوە هۆش بە سەر و لاق و دەستی شڪاوەوە یەڪەمین جار هەواڵی هاوڕێڪەمم پرسی ، سەرۆک لەڪوێیە؟ ئەوانیش ڪوتیان ئەویش لاق و دەستی شڪاوە لە نەخۆشخانەیەڪی ترە ، بەڵام ڕاستیان پێ نەڪوتم، سەرۆڪی هاوڕێ و هاوسەربازی خۆشەویستم ڪۆچی دواییی ڪردبوو و منیشی بە یەک دونیا خەم و پەژارەوە بەجێ هێشت ، من مابوومەوە و بیرەوەرییە خۆشەڪانمان چەندین وێنەے چەند مانگ لەوەپێشمان ، بێوچان سەیارەیەڪم گرت هەتا سەر گۆڕە پیرۆزەڪەی، نازانم بۆ نەمردم ، ئێش و زامەڪانی خۆمم لە بیر چووەوە ، زۆرم فاتێحا بۆ خوێند ،ماچم ڪرد ، بۆی گریام و چەندین جار گۆرانییە خۆشەڪەی خۆیم وتەوە هەتا بوورامەوە.من دوای سەربازی هاوسەرگیریم ڪرد و بە دڵخوازی خۆم گەیشتم ، بەڵام دیاردەیەڪی ناخۆش هەیە لە ڪوردەوارے ڪە ڪابرا براژنی خۆی مارە دەڪات ، هەواڵم زانی ساڪاری هەژاریان بە زۆر مارە ڪردووە لە برای سەرۆک، دیسان خەم و زامەڪەم سەری هەڵداوە ، بەڵام چار چییە؟ ئەوڪات وڵاتی ڪوردەوارے خۆمان هیچ ڪات گرینگییان بە دڵی ئافرەتان نەدەدا و بە زۆر مارە دەڪران، ئێستا ساڪار و هاوسەرەڪەی لە بۆڪان دەژین ڪوڕێڪیان هەیە نێویان ناوە سەرۆک ، بە یادی سەرۆڪی هاوڕێمەوە.✍️ : خالید ڕەحیمی سەقزــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🔵 کـانـال مــردمی ســروشتی #جوانڕۆ t.me/joinchat/AAAAAECkh0ekPKOGv6Oc2g

