کەیفی و مەلا ئەحمەدی کڵاشی پەیوەندیی کەیفی لەگەڵ مەلا ئەحمەدی کڵاشیش لە بەشە جوانەکانی ژیانی ئەدەبی…
انتشار: 2026/08/27 06:48 UTCدریافت: 2026/08/27 09:35 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/27 09:35 UTC
کەیفی و مەلا ئەحمەدی کڵاشی پەیوەندیی کەیفی لەگەڵ مەلا ئەحمەدی کڵاشیش لە بەشە جوانەکانی ژیانی ئەدەبی ئەوە. مەلا ئەحمەدی کڵاشی، کوڕی سەدیق کڵاشی، لە گوندی کڵاش لە ناوچەی جوانڕۆ لەدایک بووە. لە منداڵیدا خوێندن و نووسینی لای باوکی فێر بووە و دواتر بۆ خوێندن چووەتە…نموونەیەک لە شیعری کەیفی جوانڕۆیی:کەیفی شاعیرێکی کلاسیکی کورد بوو و زۆربەی شێعرەکانی لە شێوازی غەزەل نووسراون.پەرچەم و زولفیکافرە مەستە چاوەکەی غارەتی دین و دولبەرەپەرچەم و زولفە خاوەکەی بۆنی لە میسک و عەنبەرەزوڵفی سیاهی وەک زرە تاکو دەگاتە کەمبەرەشکەن شکەن گرە گرە حەڵقەی چین و چەم بەرەلە چینی زوڵفی تا بە تا، خوتەنی خۆتەن خەنا خەتالە پێچی پەرچەمی هەتا نەزەردە کەی موعەتەرەڕوومەتی مەهی (نەخشە بی)ی خەئی غەریبی لای لەبیموتلعی چاهی غەبغەبی( خدر))سەر ئابی کەوسەرەقەد و باڵا و ئافاتە، قامەتی یا قیامەتەناز کەری نەزاکەتە ئافەتی جوملە کیشوەرەکەیفی لەبەر گرینی تۆ، کاوە لە مەنزڵی( دڵی)سینە لەبەر گرینی تۆ، کون کونە میسلی پەنجەرە.[1]نموونە شیعری دووەمئەم دڵ ڕەشە بێ ڕەحمە فەڕەنگێکی تەواوەرەش قەلبی ڕەشە فیتنە بە چاو ناوی نراوەقەوسی بە سوپەر کردووە گرتوویە بە دەستیسەد خەنجەری خوێنڕێژ و دوو سەد تیری سواوەزنجیری عەداڵەت نییە ئەم زاڵمە زولفەهە ڕچەند بە بەنێ بەندە بە ڕووی عەڕشی خوداوەدایناوە لەسەر مەسحەفی ڕووی داوی سیاهی لەم وەجهە بە دەست کفرەوە ئیمانمی داوەرەمزی دەمە ئەو نوقتە لەسەر شانەیی هەنگویننەقشی قەدەمی مێشە کە نێوێکی نەماوە خەتتی نەزەرت گرتییە ڕشتەی کەمەرت بۆچلەم کێوە کە وەک زێوە بە حەسرەت بەسراوەژێری کەمەری باسی بکەم باری گوناهەکەیفی لەبن ئەم باری گوناهە ملی ناوەتوانای ئەدەبی و زمانی کەیفیکەیفی لە هەمان کاتدا میراتگری شێوازی کلاسیکی بوو و هەوڵی دا لە ناو ئەو شێوازەدا دەنگی خۆی دروست بکات.لە شێعرە بەردەستەکانی ئەودا، وێنەسازیی کلاسیکی، وشەکانی عەرەبی و فارسی، کێشی عەرووز و قافیەی ڕێک پێکەوە کۆبوونەتەوە.بەڵام ئەوەی کەیفی جیاواز دەکات، هەوڵدانەکەیەتی بۆ بەکارهێنانی وشەی تازە و کەمتر بەکارهاتوو. لە هەمان غەزەلدا وشەکانی وەک «نەوشەب» و «پەنجەرە» بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش بەکارهاتوون و کۆڵینەوەی ئەدەبیی نوێ ئەمە بە نیشانەی فراوانیی بازنەی وشەی کەیفی دادەنێت.درێژەی هەیە ...✍حەسیم مواردیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🔵 کـانـال مــردمی ســروشتی #جوانڕۆ t.me/joinchat/AAAAAECkh0ekPKOGv6Oc2g


