❇️ گەورەی ڕۆژووی تاسوعا وعاشورانۆیەم رۆژ و دەیەم رۆژی مانگی موحەڕەم🔵 چۆن تاسوعا وعاشوڕا هاتە ناو ئی…
انتشار: 2026/06/23 18:28 UTC
❇️ گەورەی ڕۆژووی تاسوعا وعاشورانۆیەم رۆژ و دەیەم رۆژی مانگی موحەڕەم🔵 چۆن تاسوعا وعاشوڕا هاتە ناو ئیسلام حەزرەتی موسی پێغەمبەر علیە الصلاة والسلام وەک شوکرانەبژێری بۆ خودا لە رۆژی عاشورادا بەرۆژوو بووە لەسەر ئەوەی کە خودا خۆی و قەومەکەی تێدا رزگار کردووە لە نقوم بوون و دوژمنەکانیشی فرعەون و قەومەکەشی نقوم کردووە .جا کاتێک حەزرەتی پێغەمبەر ﷺ چووە مەدینە بینی جولەکەکان لە رۆژی عاشورادا بەڕۆژوو ئەبن ، فەرمووی : ئەم رۆژە چییە وا بەڕۆژوو ئەبن ؟ وتیان : ئەمە رۆژێکی گەورە و چاکە خوا موسی و قەومەکەی تیا رزگارکرد ، فرعەون و قەومەکەشی تیا غەرق کرد ، جا حەزرەتی موسی وەک شوکرانەبژێری بۆ خوا بەرۆژوو بوو ، ئێمەش بەڕۆژوو ئەبین ، پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم فەرمووی : ئێمە شایستەتر و لەبەرترین بەموسی لە ئێوە . جا خۆی بەڕۆژوو بوو ، فەرمانیشی بەموسڵمانان کرد بەڕۆژوو بن تێیدا ..ئەم فەرموودەیە(متفق علیه)▫️ لەبارەی گەورەی ئەم دوو ڕۆژە چەند حەدیسێک نقڵ دەکەین❶عن أبي قتادة الحارث بن ربعي -رضي الله عنه- عن رسول الله -ﷺ- أنّه قال: (وَصِيَامُ يَومِ عَاشُورَاءَ، أَحْتَسِبُ علَى اللهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتي قَبْلَهُ). رواە مسلمواتە: لە بەڕۆژووبونی ڕۆژی عاشوڕادا ئومێدەوارم لە پەروەردگار بیکاتە مايەی هەڵوەرینی تاوانی ساڵی ڕابردوو.❷عن عبد الله بن عباس -رضي الله عنه- أنّه قال: (ما رَأَيْتُ النبيَّ ﷺ يَتَحَرَّى صِيَامَ يَومٍ فَضَّلَهُ علَى غيرِهِ إلَّا هذا اليَومَ، يَومَ عَاشُورَاءَ، وهذا الشَّهْرَ يَعْنِي شَهْرَ رَمَضَانَ)، رواە البخاریواتە: حەزرەتی ابن عباس دەفەرموێت: نەمبینیوە حەزرەتی رسول اللە ﷺ زۆر ئیهتیمام وسوربێت لەسەر ڕۆژووی ڕۆژێک کە فەزڵی بدات بەسەر ڕۆژانی تردا، ئەم نۆیەمی مانگی موحەڕەمە نەبێت.❸أن رسول اللَّهﷺأمر رجلاً من أسلم: أن أذِّن في الناس: من كان أكل فليصم بقية يومه، ومن لم يكن أكل فليصم، فإن اليوم عاشوراء" . متفق علیەواتە: حەزرەتی رسول اللە ﷺ ئەمری کرد بە صەحابەیەک، کە بانگەواز بکات بەناو خەڵکیدا هەرکەسێک نانی خواردوە با ئەوەی ماوە لەڕۆژەکە نان نەخوات وڕۆژوو بگرێت، وەئەویشی نانی نەخواردوە با نان نەخوات بەڕۆژووبێت، چون ئەمڕۆ ڕۆژی نۆیەمی مانگی موحەرەمە ڕۆژی عاشوڕایە.ئەو ڕوداوانەی کە لەڕۆژی عاشوڕەدا ڕویان داوە❶ کاتێک کەعبە ڕوخا بەبۆنەی لافاوە و چاک کرایەوە، پێش ئیسلام لە رەڕۆژی عاشوڕا بووە.❷ ڕۆژی عاشوڕا ئەو ڕۆژەیە کە خوای گەورە عیتابی لە سەر حەزرەتی ئادەم علیە السلام هەڵگرت.❸ ڕۆژی عاشوڕا ئەو ڕۆژەیە کە خوای گەورە حەزرەتی نوحی علیە السلام لەتۆفانەکە نەجاتدا وهەر لەو ڕۆشەیشدا لەکەشتێکە دابەزیە سەر کێوی جودی.❹ ڕۆژی عاشوڕا ئەو ڕۆژەیە کە خوای گەورە حەزرەتی ابراهیمی علیە السلام نەجات دا لەدەستی ئاگرەکەی نەمرود.❺ ڕۆژی عاشوڕا ئەو ڕۆژەیە کە خوای گەورە حەزرەتی یوسفی علیە السلام گەڕاندەوە بۆ لای حەزرەتی یعقوب علیە السلام.❻ ڕۆژی عاشوڕا ئەو ڕۆژەیە کە خوای گەورە حەزرەتی موسی علیە السلام وقەومەکەی ڕزگار کرد لە دەستی فیرعەون وقەومەکەی وهەمووانی لەناودا وخنکاندنی.❼ ڕۆژی عاشوڕا ئەو ڕۆژەیە کە خوای گەورە لە حەزرەتی داود علیە السلام خۆش بوو.❽ ڕۆژی عاشوڕا ئەو ڕۆژەیە کە خوای گەورە ملکی بەخشیە حەزرەتی سولەیمان علیه السلام.❾ ڕۆژی عاشوڕا ئەو ڕۆژەیە کە خوای گەورە حەزرەتی یونسی علیە السلام لە سکی حوتەکە نەجاتی داو ڕزگاری کرد.❿ ڕۆژی عاشوڕا ئەو ڕۆژەیە کە خوای گەورە حەزرەتی ئەیوب علیە السلام ڕزگار کرد لە نەخۆشینەکەی کە هەموو گیانی کرمین بوو بوو.❶❶ بەڵام لە یەکێ لەساڵەکان ڕۆژی عاشوڕا بە سیمایەکی تر دەرکەوت هەموو ڕۆژەکە بوو بە خوێن خوێنی کێیش گوڵەکەی حەزرەتی ڕسول اللەﷺ ڕێحانەکەی نوری چاومانﷺ لە 10/محرمی/ 61 هیجری لە خاکی (کرب وبلاء) بە شێوازێکی ناشرین حەزرەتی حسین کوری حەزرەتی علی لەگەڵ باقی هاوەڵەکانی شەهید کران سەری موبارەکی لەلاشەی جێا کرایەوە سەری موبارەکی لە لای ڕێحانەکەی تری حەزرەت ﷺ نێژرا جەسەدی موبارەکی لە خاکی (کربلاء) سپاردە کرادوعای ڕۆژانی تاسوعا وعاشوڕااللهم إني أسألك خير المسألة وخير الدعاء وخير النجاح وخير العمل وخير الثواب وخير الحياة وخير الممات، وثبتني وثقل موازيني، وحقق إيماني، وارفع درجتي، وتقبل الخير وخواتمه وأوله وآخره وظاهره وباطنه والدرجات العلى من الجنة، اللهم إني أسألك الطيبات، وفعل الخيرات، وترك المنكرات، وحب المساكين، وأن تتوب على وتغفر لي وترحمني.اللهم سخر لي جميع خلقك كما سخرت البحر لسيدنا موسى -عليه السلام-، وألن لي قلوبهم كما ألنت الحديد لداود -عليه السلام-، فإنهم لا ينطقون إلا بإذنك، نواصيهم في قبضتك، وقلوبهم في يديك تصرفها كيف شئت، يا مقلب القلوب ثبت قلبي على دينك، يا علام الغيوب أطفأت غضبهم بلا إله إلا الله، واستجلبت محبتهم.


