❇️ ئەم ئایەتە پیرۆزە ئەگەرچی وەسـفی ڕۆژی #دوایی و حەشـری خەڵکی دەکات کاتێک لە گۆڕەکانیان دێنە دەرەو…
انتشار: 2026/08/03 05:41 UTCدریافت: 2026/08/08 01:55 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/08 01:55 UTC
❇️ ئەم ئایەتە پیرۆزە ئەگەرچی وەسـفی ڕۆژی #دوایی و حەشـری خەڵکی دەکات کاتێک لە گۆڕەکانیان دێنە دەرەوە و بە بێ سـەروبەری و پەرشـوبڵاوی بەرەو شـوێنی حیساب ڕادەکەن .✧ بەڵام بۆ بە #ڪوللە نموونەی هێناوەتەوە ؟✧ #کوللەکان کاتێک لەناکاو بڵاودەبنەوە و هیچ ئاڕاستەیەکی ڕوون و ڕێکخراویان نییە ، #مرۆڤی ئەمڕۆش لە بێ ئامانجیــدا وەک چۆن #کوللەکان تەنیا بەدوای خواردندا ڕادەکەن و ئاڕاستەی سەربەخۆیان نییە ، #مرۆڤی ئەمڕۆش لە جەنجاڵی ژیانی هاوچەرخ لە ڕاکەڕاکی جیهانگیری و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ، بێ ئەوەی بزانیت بەرەو کوێ دەچێت ، تەنیا ڕادەکات .✧ #کوللە چۆن بە کۆمەڵ دەجووڵێن بێ ئەوەی تاک ئیرادەییان خۆیان هەبێت ، #مرۆڤی ئەمڕۆش زۆر جار لەژێر کاریگەریی مۆدێل ، ترێنـد ، و میدیادا ، ئیرادەی خۆی لەدەسـت دەدات .✧ کەواتە : ئەمە زەنگێـکی بەئاگاهێنەرەوەیە ؛ وەبیرمان دێنێتەوە کە تەکنەلۆژیا و شـارستانیەت گەرچی جەسـتەمانی لە یەک شـوێندا کۆکردۆتەوە ، بەڵام ڕۆح و ئامانجـمانی پارچەپارچە و #پەرشـوبڵاو کردووە .☀ کانال صدای نور تصوف▓▓▓▓▓▓▓▓▓▓✴️ @madinamajid


