👆👆👆لەم ماڵ بۆ ئەو ماڵ، بێ ژین بێ حاڵ، بێ ناز، بێ ڕاز، لە ماڵی دایکی بۆ لای باپیر، لەوێشەوە بۆ لای…
انتشار: 2026/08/24 20:24 UTCدریافت: 2026/08/24 22:10 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/24 22:10 UTC
👆👆👆لەم ماڵ بۆ ئەو ماڵ، بێ ژین بێ حاڵ، بێ ناز، بێ ڕاز، لە ماڵی دایکی بۆ لای باپیر، لەوێشەوە بۆ لای مامی، ئەویش دواتر بەجێی دێڵێ و، دەکولێنێتەوە برین و زامی.ئینجا وەرە؛ تەنها هاوسەری ژیانی، غەمڕەوێنی بێ زیانی، پڕ ئەوین و میهرەبانیی، پڕ لە وەفا، پڕ لە جوانیی، خۆشەویستر لە گیانی، رۆژی سەدجار خۆیی و سەروەت و سامانیی دەکردە قوربانی چاوانی، بەڵام چرای ماڵی خامۆش ئەکا، بەرەو باریی وا بار ئەکا، ڕۆژی ڕووناکی تار ئەکا.ئەگەر جەنابت غەمباری، جەرگ سووتاو و نا لەباری، منداڵێکت مردووە، خۆشیی لەگەڵ خۆی بردوە، ئەوا ئەو خۆشەویستە نازدارە گشت ڕۆڵەکانی –فاطمە نەبێت- یەک یەک پێش مەرگی دەکەون و، جەرگی دەسووتێنن.گەر هەژاری، گەر نەداری، برسی و تینو، ئەوە ماڵی سەروەری جیهانە سێ مانگی ڕەبەق ئاو و خورما لەجێی پڵاو و گۆشت ونانە، سێ بەرد لە سەر زگی دەنێ، بەڵام هەر ڕووی خۆشە و پێدەکەنێ، تۆش یاپراخ و بریانیی، فاسۆلیا و قەیسیی، گۆشتی مەڕ و کەڵەباب و قاز و مامری خۆمانیی، هێشتا دەڵێیت: من هەژارم، لێو بە بارم.گەر قەرزاری، ئەوا خۆشەویست بە قەرزاریی کۆچیی دوایی دەکات و قەڵغانەکەی لای جولەکەیەک بارمتە بوو.گەرکچێکت تەڵاق دراوە، یا تۆراوە و لە زاواوکەت ڕەنجاوە، ئەوا خۆشەویستمان دوو کیژی تەڵاق دراوە.گەر ئاوارەیت و لە شار دووریت، ئەوا خۆشەویستمان شاربەدەر و دەربەدەر کراوە.گەرسووکایەتیت پێکراوە، یەک دوو جنێوت پێدراوە، ئەوا بێبڕوایان لە فەرهەنگی جنێودا جنێو نەما ئاراستەی خۆشەویستی نەکەن، گوتیان: فاڵچیی و درۆزنە، و سووک و ڕیسواو هەرزنە، شاعیرو جادووبازە، نەزانەو زۆریش فێڵبازە.گەر جار جار ئازار دراوی، ئەوا خۆشەویستمان چەند جار بەرد باران کراوە.ئایا قەت لە ژیانتدا تۆمەتبار کراوی؟! ئەوا خۆشەویست لە نامووس و شەرەفی دراوە، دڵی گەورەی خێزانی پاک و بێگەردی بە تۆمەتی بێنامووسی ئازار دراوە، تا ئایەتی سوورەی موبارەکی نوور دێت، لەو تۆمەتە ناماقووڵە دەریدێنێ، پاکیی و بێگەردیی دەنوێنێ.گەر بە خۆت دەنازیت و دڵت بە چەند ڕکات نوێژی کرچ و کاڵت خۆشە ئەوا خۆشەویستت بە هۆی درێژیی و زۆریی نوێژیەوە هەردوو قاچی دە ئاوسێت.دەکرێت تۆش بە دەست یەک دوو لەم دەردانەوە بناڵێنیت، بەڵام خۆشەویستمان گشت ئەم دەردانەی لا جەم بووە، ژینی پر ئازار و غەم بووە، بەڵام قەت بێزار نەبووە، بەڵکو لەگەڵ هەموو غەمێکدا ڕووی پیرۆزی لە بیلال دەکرد و دەیفەرموو: دەی بیلال گیان، بانگێکمان بۆ بچڕەو پەردەی غەم لە دڵمان بدڕە.بۆ خۆشەویست(ﷺ)خزمەتکاری غوڵامانتخاکی بەرپێی ڕێگەوبانتعاشقی نووری چاوانتعوسمان بێتە قوربانتلەپێکەوتووم و جێ ماومبێ پیر و دەسگیر و ناومبە کوڵ دەگریم و بێ چاوم بێ تۆ نازانم چۆن ماومعوسمان موحەممەد غەریب☀ کانال صدای نور تصوف▓▓▓▓▓▓▓▓▓▓✴️ @madinamajid
نخستین مشاهده و پستهای مشابه
این برچسبها فقط زمان نخستین مشاهده متن عمومیِ همسان در این فهرست را نشان میدهند و اثباتکننده نویسنده اصلی نیستند.
- درمانگاه معنوی · تطابق نزدیکِ متصل به نمونه مبنا — ۳۱ مرداد ۱۴۰۵، ۱۰:۵۶
- صدای نور تصوف · تطابق دقیق — ۲ شهریور ۱۴۰۵، ۲۲:۱۰
اثر انگشت فشرده دقیق و تطابق نزدیکِ متصل به یک نمونه مبنا · زمان ناشناخته، ناموجود باقی میماند
