❇️ چەند وەسف و ستایشێکی پێغەمبەر گیان بە زمانی فارسی و کوردی🎙 لە لایەن مامۆستا سید یاسر بەرزنجی☀ کا…
انتشار: 2026/08/24 20:29 UTCدریافت: 2026/08/24 22:10 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/24 22:10 UTC
❇️ چەند وەسف و ستایشێکی پێغەمبەر گیان بە زمانی فارسی و کوردی🎙 لە لایەن مامۆستا سید یاسر بەرزنجی☀ کانال صدای نور تصوف▓▓▓▓▓▓▓▓▓▓✴️ @madinamajid
پستهای تلگرام — صدای نور تصوف
❇️ مەدح و ستایشی حهزرهتی پێغەمبەر گیان صلی الله علیه وسلم🎙 بەدەنگ بهریز ماموستا محمد جەباری کهرکوکیمدح النبي صلى الله عليه وآله وسلم بصوت المنشد الملا محمد الجباري☀ کانال صدای نور تصوف▓▓▓▓▓▓▓▓▓▓✴️ @madinamajid
❇️ شیعری حەزرەتی مەحوی لە ستایشی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وآله وسلم لە🎙 لایەن مامۆستا سید یاسر بەرزنجی☀ کانال صدای نور تصوف▓▓▓▓▓▓▓▓▓▓✴️ @madinamajid
❇️ مقدمة افتتاحية الحفل المبارك بذكرى المولد النبوي الشريف في جامع وتكية الشيخ محمد شورجة البرزنجيدەسپێکی ئاهەنگی مەولوودنامەی حەزرەتی پێغەمبەر دروود و سەلامی خوای لەسەر بێ لە مزگەوت و تەکێی شێخ محمد شێخ عبد الرحمن ی شۆرجە شاری کهرکوکوتەی بەخێر هاتن لە لایەن مامۆستا شێخ مەحمود بەرزنجی☀ کانال صدای نور تصوف▓▓▓▓▓▓▓▓▓▓✴️ @madinamajid
👆👆👆لەم ماڵ بۆ ئەو ماڵ، بێ ژین بێ حاڵ، بێ ناز، بێ ڕاز، لە ماڵی دایکی بۆ لای باپیر، لەوێشەوە بۆ لای مامی، ئەویش دواتر بەجێی دێڵێ و، دەکولێنێتەوە برین و زامی.ئینجا وەرە؛ تەنها هاوسەری ژیانی، غەمڕەوێنی بێ زیانی، پڕ ئەوین و میهرەبانیی، پڕ لە وەفا، پڕ لە جوانیی، خۆشەویستر لە گیانی، رۆژی سەدجار خۆیی و سەروەت و سامانیی دەکردە قوربانی چاوانی، بەڵام چرای ماڵی خامۆش ئەکا، بەرەو باریی وا بار ئەکا، ڕۆژی ڕووناکی تار ئەکا.ئەگەر جەنابت غەمباری، جەرگ سووتاو و نا لەباری، منداڵێکت مردووە، خۆشیی لەگەڵ خۆی بردوە، ئەوا ئەو خۆشەویستە نازدارە گشت ڕۆڵەکانی –فاطمە نەبێت- یەک یەک پێش مەرگی دەکەون و، جەرگی دەسووتێنن.گەر هەژاری، گەر نەداری، برسی و تینو، ئەوە ماڵی سەروەری جیهانە سێ مانگی ڕەبەق ئاو و خورما لەجێی پڵاو و گۆشت ونانە، سێ بەرد لە سەر زگی دەنێ، بەڵام هەر ڕووی خۆشە و پێدەکەنێ، تۆش یاپراخ و بریانیی، فاسۆلیا و قەیسیی، گۆشتی مەڕ و کەڵەباب و قاز و مامری خۆمانیی، هێشتا دەڵێیت: من هەژارم، لێو بە بارم.گەر قەرزاری، ئەوا خۆشەویست بە قەرزاریی کۆچیی دوایی دەکات و قەڵغانەکەی لای جولەکەیەک بارمتە بوو.گەرکچێکت تەڵاق دراوە، یا تۆراوە و لە زاواوکەت ڕەنجاوە، ئەوا خۆشەویستمان دوو کیژی تەڵاق دراوە.گەر ئاوارەیت و لە شار دووریت، ئەوا خۆشەویستمان شاربەدەر و دەربەدەر کراوە.گەرسووکایەتیت پێکراوە، یەک دوو جنێوت پێدراوە، ئەوا بێبڕوایان لە فەرهەنگی جنێودا جنێو نەما ئاراستەی خۆشەویستی نەکەن، گوتیان: فاڵچیی و درۆزنە، و سووک و ڕیسواو هەرزنە، شاعیرو جادووبازە، نەزانەو زۆریش فێڵبازە.گەر جار جار ئازار دراوی، ئەوا خۆشەویستمان چەند جار بەرد باران کراوە.ئایا قەت لە ژیانتدا تۆمەتبار کراوی؟! ئەوا خۆشەویست لە نامووس و شەرەفی دراوە، دڵی گەورەی خێزانی پاک و بێگەردی بە تۆمەتی بێنامووسی ئازار دراوە، تا ئایەتی سوورەی موبارەکی نوور دێت، لەو تۆمەتە ناماقووڵە دەریدێنێ، پاکیی و بێگەردیی دەنوێنێ.گەر بە خۆت دەنازیت و دڵت بە چەند ڕکات نوێژی کرچ و کاڵت خۆشە ئەوا خۆشەویستت بە هۆی درێژیی و زۆریی نوێژیەوە هەردوو قاچی دە ئاوسێت.دەکرێت تۆش بە دەست یەک دوو لەم دەردانەوە بناڵێنیت، بەڵام خۆشەویستمان گشت ئەم دەردانەی لا جەم بووە، ژینی پر ئازار و غەم بووە، بەڵام قەت بێزار نەبووە، بەڵکو لەگەڵ هەموو غەمێکدا ڕووی پیرۆزی لە بیلال دەکرد و دەیفەرموو: دەی بیلال گیان، بانگێکمان بۆ بچڕەو پەردەی غەم لە دڵمان بدڕە.بۆ خۆشەویست(ﷺ)خزمەتکاری غوڵامانتخاکی بەرپێی ڕێگەوبانتعاشقی نووری چاوانتعوسمان بێتە قوربانتلەپێکەوتووم و جێ ماومبێ پیر و دەسگیر و ناومبە کوڵ دەگریم و بێ چاوم بێ تۆ نازانم چۆن ماومعوسمان موحەممەد غەریب☀ کانال صدای نور تصوف▓▓▓▓▓▓▓▓▓▓✴️ @madinamajid
پەیامێکی پڕ نووری جوان لە خۆشەویستی خۆشەویستان بۆ گشت ڕوو گرژ و بێزاران.ئەی ڕوو گرژان، ناوچاو مۆنان، ئەی بێزارانئەی نەخۆشان، ئەی هەژاران!گەر هەژارن، گەر نەدارن.گەر نەخۆشن، گەر بیمارن.گەر کۆسکەوتوون، بێناز کەوتوون.یا شاربەدەر و ڕێبوارن.یا ژین ئازار و بێزارن.گەر بێ باوکن، گەر بێ دایکن، خۆشەویستمان بۆ چرکە ساتێکیش بێت بە دیداری باوکی شاد نەبووە، بەڵکو کاتێ عەبدووڵڵای باوکی لە دونیا ماڵئاوایی دەکات ئەو کۆرپەیەو لە سکی دایکیدا چاوەڕێی دیداری باوکیەتی، بەڵام باوکێک نیە بە سنگیەوە تێر ڕایمووسێ، ماچی بکا، ناوی پیرۆزی بنووسێ، بە مژدەدەر مژدانەدەرو خەڵاتبەخش بێ، بە دیدتنی ڕووی ڕۆڵەکەی شادو گەش بێ.دواتر لە تەمەنی شەش ساڵیدا بە کۆچی دایکی دووبارە بێناز دەبێت.برایەک نیە ڕووی تێ بکا، گرێی دڵی بۆ بکاتەوە، خوشکێک نیە لەبری دایک، لە بری باوک جێی کاتەوە، لە ئامێزیگرێ و غەمی باوکی بیر باتەوە.عەبدولموتەللیبی باپیری باوەشی گەرمی بۆ کردەوە، بۆی بوو بە باوک و بە دایک، بوە خوشک، بوە برا، بەڵام ئەویش بە سوتاندنی جەرگی، بە کارەساتی مەرگی بۆ دواجار لێی دابڕا.👇👇👇
❇️ قهسیدهی #مەولودنامە◽️ مولا یا صل وسلم دائما ابـدا◽️ علی حبیبک خیر الخلق کلهم🎙 بهدهنگی➖ امید احمد➖ ایاد احمد☀ کانال صدای نور تصوف▓▓▓▓▓▓▓▓▓▓✴️ @madinamajid
