#مامۆستا_قانعشێعری : لای لایەهەی لایە لایە،ڕۆڵە لای لایەلەکزی کوردان دنگم دەر نایەڕۆڵەی خۆشەویست جگ…
انتشار: 2026/06/27 17:47 UTC
#مامۆستا_قانعشێعری : لای لایەهەی لایە لایە،ڕۆڵە لای لایەلەکزی کوردان دنگم دەر نایەڕۆڵەی خۆشەویست جگەر گۆشەکممەرهەمی زامی بە پەرۆشەکم وەک تۆ پەروەردەی دامێنی منیبێچووە شێرەکەی خاوێنی منیمنیش لە باوەش دایکێ ترا بووم بەشیری ڕاستیی بەخێو کرابووممن ڕاسپاردەی باب و باپیرمفەرموودەی ئەوان هەروا لەبیرمبا،بۆت بەیان کەم وەسێتی ئەوانبۆ چ غایەیەک،منیان پێ گەیانمنیان پێ گەیان،بۆ خزمەتی تۆبۆ بەخێو کردن،بۆ زەحمەتی تۆهەی لایە لایە،ڕۆڵە لای لایەشەڵڵا لای لایەی گشت کەس وابوایەڕۆڵە! ئەم شیرە،شیری شێرانەشیرەی نیعمەتی خاکی کوردانە ڕۆڵە!بێشکەکەت داری قەزوانەنەمامی مەندەی باخی بابانە بەنی دەسرازەت خوری شەکی کاڵدابەستەی کوێسان،چراگای سەریاڵئاوی خواردنەوەت، کانی (جەیران)ــهچێشتت برنجی دەشتی(مالوان)ــەهەی لایە لایە،ڕۆڵە لای لایەخۆزگە تۆی نیفاق هەرگیز نەبوایەشیرە ڕاستەکەم نەخۆی بە درۆسەرسەری نەبی نەمکەی ڕەنجەڕۆهەرگیز ناموست بەپارە نەدەیئاوەڵ کوردی خۆت ئاوارە نەکەی **ڕۆڵە من بۆیە تۆ بەخێو ئەکەمڕەنجی داماویت لەگەڵا ئەدەمتۆش خزمەتکار بی بۆ گەل و هۆزتقەت قوسور نەکەی بۆ بەرزی کۆزتهەی لایە لایە، ڕۆڵە لای لایەمیلەتی بێ خێو ، ڕوو لە بەڵایە **ڕۆڵە! خایەن بی ، بە ئاوو خاکتدەک ئەجەل بگرێ دامێن و چاکتتۆ بەخێو ناکەم، بۆ خەوو خواردنیا وەک هێندێ کەس بۆ چاو شۆڕ کردنکوڕم! نەت بیستوە، مەشورتر لە گشت؟[سەر بۆ سەربڕین ، نەک بۆ سەر زەنشت ** ڕۆڵە!هەرکاتێ خوێنت بڕژێبە گوللەی دوژمن مێشکت بپرژێڕەنجم حەڵاڵت ، شیرم نۆشت بێکزی کوردستان فەرامۆشت بێ هەی لایە لایە، ڕۆڵە لای لایە کۆمەڵی نەزان وەک کاووبایە