🔷 ساڵیادی کۆچی دوایی میرجەلادەت بەدرخان 🔹میر جەلادەت کوڕی ئەمین عالی، کوڕی بەدرخان پاشایە، ٢٦…
انتشار: 2026/07/16 07:02 UTC
🔷 ساڵیادی کۆچی دوایی میرجەلادەت بەدرخان 🔹میر جەلادەت کوڕی ئەمین عالی، کوڕی بەدرخان پاشایە، ٢٦ی ئاوریلی ساڵی ١٨٩٣ی زایینی لە ئەستەمبوڵ لەدایکبووە، ھەر لەوێ خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و فێرگەی بەرزی یاسای تەواو کردووە،🔹دوای سەرکەوتنی بزووتنەوەی کەمالیزم، ئەمین باشا و سێ کوڕی ناچار بوون بچنە میسر و لەوێ نیشتەجێ ببن، بەڵام جەلادەت و کامەرانی برای چوونە ئاڵمان و بۆ ھەشت ساڵە لەوێ مانەەوە.جەلادەت پاشان خۆی گەیاندە شۆڕشەکەی شێخ سەعیدی پیران و دوای شکستی شۆڕشەکە دیسانەوە تورکیای جێھێشتەوە.🔹جەلادەت پاشان ڕۆشت بۆ سوریا و لەوێ سەرقاڵی دەرکردنی ڕۆژنامە و گۆڤاری کوردی بوو، گۆڤاری هاواری دەرکرد، پێشتریش ھەفتانەی «ڕۆناھی»ی دەردەکرد و بە تەنھا ئەم گۆڤارەی بەرێوە دەبرد، بەنووسین و پیت چنین و چاپ و بڵاوکردنەوەشیەوە. بەناوی (نھێنی) نووسینەکانی بڵاودەکردەوە. 🔹میرجەلادەت زمانەکانی فارسی، تورکی، عەرەبی، یۆنانی، ئاڵمانی، فەرەنسی، ئینگلیزی و ڕوسی، زۆر بەباشی زانیوە.🔹جەلادەت کتێبێکی لەسەر ڕێزمانی کوردی نووسیوە و فەرھەنگێکی بەکوردی و یەکێکی دیکەی کوردی - فەرەنسی ھەیە. لە بەر لێهاتوویی، ژمارەیەکی زۆر لە ڕووناکبیرانی کورد لە دەوری جەلادەت بەدرخان و گۆڤارەکانی کۆببوونەوە.🔹 بەدرخان ڕۆژی ٢٤ی پووشپەڕی ساڵی ١٩٥١ زایینی لە سوریا کۆچی دوایی کردوە.@mariwankhabar مریوان خبر



