📝پێنج خشتەکیی مامۆستا قانع لە سەر هۆنراوەی مامۆستا موفتی پێنجوێنیلە سایەی عیززەتی نەفسم، لە پاشا مە…
انتشار: 2026/07/16 07:58 UTC
📝پێنج خشتەکیی مامۆستا قانع لە سەر هۆنراوەی مامۆستا موفتی پێنجوێنیلە سایەی عیززەتی نەفسم، لە پاشا مەرحەبا ناکەملە ئەربابی کەرەم دوورم، بە کەس خۆم ئاشنا ناکەمکراسی چەرمی خۆم ئەدڕم، سواڵی سەرکەوا ناکەمئەگەر چی لەحزەیەک دەرد و خەم و قەهرم بە با نادەمئیلاهی زۆر شوکور، ئومێدی نانێ من لە شا ناکەملە تۆزی ئاشەدا غەرقم، لە تەوقی سەر هەتا ئەژنۆمنە ترسی ئەمری مافەوق و نە مەحکوومی بەراتی تۆمبەڵام چەن خۆشە ئەو تۆزە کە هەر خۆم ئامیرم بۆ خۆملە سایەی زەحمەتی قاچ و سەر شان و دەس و ئەستۆملە بۆ کەس چاو لەبەر نیم و خەیاڵی ڕێی ڕیا ناکەمبراکەم فرسەتە ئەمڕۆ بڵێ بەو یاری دێرینملەسەر هەر دینێ من ئەمرم، ئەویش هەر بێتە سەر دینمکە چون شێرانیە فیکر و خەیاڵی زیندەگی و ژینملە بەر تاڵی زەمانە و شەربەتی ئەشعاری شیرینمهەتا ئەم دوو تەعامەم بێ، خەیاڵی شەکر و چا ناکەمچ خۆشە، تا ژیانت بێ، لە لای کەس کەچ نەکەی گەردنعەرەق بڕژێ لە ناو چاوت، لە ڕێگەی کاسبی کردنبە شەرتێ سەر بە سەربەستی، لە مەیدانا بەدەر بردنبە شاڵی خاکەکەم ڕازم و ئەیپۆشم هەتا مردنلە فاسۆن و گەبەردین تا ئەبەد سەڵتە و کەوا ناکەملەبەر پەستی گەلی کوردە، کەوا ڕەنج و تەقالامەلە سەر ئەم هۆزە چل ساڵە، بە تەنیا هەوڵ و داوامەبە تاڵانی لە دەس دەرچوو، سەفای ئەم زێد و ماوامەمەلایی و خوێندەواری، خوو و ڕەوشتی خۆم و باوامەکە چی من ئارەزووی نان و ژیانی وەک مەلا ناکەملە داخ ئەم چەرخە کەچبازە هیلاک و سینەچاک چاکموەکوو تەیرێ هەڵۆ لێی دا، کز و خەڵتانی ناو خاکمبە بێ هۆشی ئەسووڕێمۆ، ئەڵێی سەرگێژی تریاکموەها غەرقی مەراقی پڕ جەخاری کاری ناپاکمئەگەر خۆم بم بە لوقمان سەد یەکێ دەردم دەوا ناکەمدە شەرتە شەرتی مەردی بێ، لە دنیا تا حەیاتم بێنە هیوای سەر قەڵەمدانە و نە ئومێدی خەڵاتم بێلە سەر ئەم حاڵەتی خۆمە، ئەگەر بێت و سوباتم بێبە ئومێدم بە سەربەستی لە حەشریشا نەجاتم بێلە دنیادا کە هیچ کەس، تووشی ئازار و بەڵا ناکەمقەناعەت چاکە، وا چاکە بساچێنم بە شۆرباوێکەوای تاقەی منەت لابەم، لە بەر کەم شاڵ یا جاوێلەبۆ دانەی تەماعکاری، نەکەومە گێژی هیچ داوێئەگەر شیعرێ بڵێم و نەشری کەم، هیچم لە کەس ناوێلە فیکرا پەیڕەوی مەرحوومی زاتی شێخ ڕەزا ناکەمهەزاران ئافەرین مفتی! لە ڕەفتار و لە ئایینتبە وەڵڵا حەیفە تۆ بمری و برات هەڵکاتە تەڵقینتلەگەڵ تووتنچی تێکەڵ کە، دە قانع شیعری ڕەنگینتئەگەر مفتی یەکێ پەیدا نەکەی هاودەرد و هاودینتبڵێ تا هەم شکاتی گەردشی چەرخی لە لا ناکەمئەگەرچی لەحزەیەک دەرد و خەم و قەهرم بە با ناکەمئیلاهی زۆر شوکور ئوممێدی نانێ من لە شا ناکەملە سایەی زەحمەتی قاچ و سەر و شان و دەس و ئەستۆملەبۆ کەس چاولەبەر نیم و خەیاڵی ڕێی ڕیا ناکەملەبەر تاڵی زەمانە و شەربەتی ئەشعاری شیرینمهەتا ئەم دوو تەعامەم بێ خەیاڵی شەکر و چا ناکەمبە شاڵی خاکەکەم ڕازیم و ئەیپۆشم هەتا مردنلە فاسۆن و گەبەردین تا ئەبەد سەڵتە و کەوا ناکەممەلایی و خوێندەواری خوو و ڕەوشتی خۆم و باوامەکەچی من ئارەزووی نان و ژیانی وەک مەلا ناکەموەها غەرقی مەراقی پڕ جەخاری کاری ناپاکمئەگەر خۆم بم بە لوقمان سەدیەکی دەردم دەوا ناکەمبە ئوممێدم بە سەربەستی لە حەشریشا نەجاتم بێلە دنیادا کە هیچکەس تووشی ئازار و بەڵا ناکەمئەگەر شیعرێ بڵێم و نەشری کەم هیچم لە کەس ناوێلە فیکرا پەیڕەوی مەرحوومی زاتی شێخ ڕەزا ناکەمئەگەر موفتی، یەکێ پەیدا نەکەی هاودەرد و هاودینتبڵێ تا هەم شکاتی گەردشی چەرخی لە لا ناکەم****#قانع (۲۵۹۸/۶/۲۴ مەریوان-۲۶۶۵/۲/۱۷ پێنجوێن)#موفتی_پێنجوێنی (۲۵٨١-۲۶۵۲ پێنجوێن) #هۆنراوەt.me/Midyafayl/17🌐زانیاری زۆرتر لەسەر ژیاننامە و بەرهەمەکانی قانع و ناودارانی کوردستان لە میدیای سەربەرزیـــــــــــــــــــــــــــــ🌅لە میدیای سەربەرزی هاوڕێمان بنTelegram | Instagram


