جگە لەمەش لایەنی ڕەخنە و هەڵسەنگاندن ڕوو دەكەنە بەرهەمەكانی مامۆستا چونكە بە بێ ڕەخنە و توێژینەوەی…
انتشار: 2026/07/16 13:20 UTC
جگە لەمەش لایەنی ڕەخنە و هەڵسەنگاندن ڕوو دەكەنە بەرهەمەكانی مامۆستا چونكە بە بێ ڕەخنە و توێژینەوەی بێ لایەنانە هەرگیز دەرگای پێشکەوتن ئاوەڵا نابێ بەڕووماندا؛ كەوایە ناكرێ كارمان تەنها ستایش و پیاهەڵدان و پەسن بێ. ئێمەی كورد بەداخەوە تا ئێستا نەمانتوانیوە لە فێرگە و زانكۆ و تەنانەت خوێندنگە ئایینییەكان، عەقڵییەتی ڕەخنەیی بەڕادەیەك بەهێز كەین كە بمانگەیەنێت بەزانستی ڕەخنەسازیی وەک گەلانی پێشکەوتووی جیهان.من گومانم لەوەدا نییە كە مامۆستا ئەحمەدیان خۆی ڕەخنەگرێکی كارامە و توێژەرێکی وردبین بوون بەتایبەت لە زانستی فیقهـ و كەلامدا، بۆیە هەم خۆی و هەم بەرهەمەكانی پێویستییان بەناسینی زیاترە، بەتایبەت بۆ وەچە و بەرەی داهاتوومان.ئێمە ئێستاش كەلێنی زۆرمان هەن لە بواری فیقهی و كەلامیدا؛ ئایا بەرهەمەكانی مامۆستا توانیویانە ئەو كەلێن و گرفتانە چارەسەر كەن؟! ئەمە و ەدەیان پرسیاری دیكە كە هەموویان بە ناسینی زیاتری مامۆستا و بەرهەمەكانی وەڵامیان ئەدرێتەوە.➖➖➖➖➖➖🌅میدیای سەربەرزی@midyayserberzi




