شەش لایەنی سیاسیی کوردستان سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەولێر و سلێمانی دەکەن و داوای کۆتاییهێنان بەو پە…
انتشار: 2026/07/17 22:04 UTC
شەش لایەنی سیاسیی کوردستان سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەولێر و سلێمانی دەکەن و داوای کۆتاییهێنان بەو پەلامارانە دەکەنلە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا، شەش لایەنی سیاسیی هەرێمی کوردستان نیگەرانیی قووڵی خۆیان بەرامبەر بەو هێرشانە دەربڕی کە ماوەی چەند ڕۆژێکە دەکرێنە سەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێم و بە شێوەیەکی توند سەرکۆنەی ئەو پەلامارانەیان کرد.لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە ئەمڕۆ ١٧ی تەمووزی ٢٠٢٦ بڵاوکراوەتەوە، ئەو لایەنانە ئاماژەیان بەوە کردووە کە هێرشەکان بە تایبەتی لە شەوی ڕابردوودا بە شێوەیەکی "نائاسایی" لەسەر هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی چڕکراونەتەوە. لایەنەکان هۆشدارییان داوە کە ئەم هێرشانە "بێ پاساون" و بوونەتە هۆی دروستکردنی دڵەڕاوکێی زۆر لای هاووڵاتیان و زیانگەیاندن بە ژینگەی ناوچەکە.لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "کوردستان هەرگیز بەشێک نییە لەو شەڕانە، خەڵکی کوردستان و لایەنە سیاسییەکانیش تەنها خوازیاری ئاشتی و برایەتین لەگەڵ گەلانی ناوچەکە و دەوڵەتانی دراوسێ."ئەو شەش لایەنە داوایان کردووە کە پێویستە هەرچی زووە کۆتایی بەو هێرشانە بهێنرێت و چیتر سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و ئارامیی هاووڵاتیان نەکرێتە



