#ئەمڕۆ_لە_مێژوودا🗓ئەمڕۆ ٣١ـی پووشپەڕ هاوکاتە لەگەڵ ٣٣هەمین ساڵیادی کیمیابارانی گوندی زەردەی سەر بە…
انتشار: 2026/07/21 20:40 UTC
#ئەمڕۆ_لە_مێژوودا🗓ئەمڕۆ ٣١ـی پووشپەڕ هاوکاتە لەگەڵ ٣٣هەمین ساڵیادی کیمیابارانی گوندی زەردەی سەر بە شاری داڵاهۆ لە پارێزگای کرماشان.دواهەمین ڕۆژی مانگی پووشپەڕ و لە کۆتاییەکانی شەڕی ئێران و عێراق، گوندی زەردە لە لایەن ۵ فڕۆکەی ڕژێمی بەعس کرایە ئامانجی بۆمبی کیمیایی و لە ئاکامی ئەو هێرشە نامرۆڤانەدا ٢۷۶ هاووڵاتی کوردی ئەو گوندە کە بۆ بەڕێوەبردنی جێژنی ئایینی لە بارەگای «داوود»و «بابا یادگار» کۆببوونەوە، بوونە قوربانی و زیاتر لە ١۱۴۵ کەسیش بە گازی کیمیایی ژەهراوی بوون.ئەو ڕۆژە جێژن بوو و کەسانیکی زۆر له گوندەکانی دەوروبەریش لەوێ بەشداربوون.هەر لەو ڕۆژەدا گوندەکانی «نسادیرە» و «نساردیرەی خواروو» و «شاهمار دیره» لە شاری «گێڵانغەرب»، «شێخ سڵه» لە «سەلاس باواجانی» و «پاوە» و «دودان» و «باواجانی» لە «داڵاهۆ» بۆمبارانی کیمیایی کران.مۆنتاژ: #خالید_گرافیک #میژوو #زەردە#میدیا_ئێوەن #بڵاوی_بکەنەوەـــــــــــــــــــــــــــــ🌅میدیای سەربەرزیt.me/midyayserberziinstagram.com/midyayserberzi




