✅عەبدولرەحمان سدیق:لە حاڵەتی ژن و مێرد ئەگەر پەیوەندییان تێکچوو، پیاو ئەبێ ماڵ بەجێ بهێڵێ؛ نابێ ژن…
انتشار: 2026/08/19 19:22 UTCدریافت: 2026/08/20 02:25 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/20 02:25 UTC
✅عەبدولرەحمان سدیق:لە حاڵەتی ژن و مێرد ئەگەر پەیوەندییان تێکچوو، پیاو ئەبێ ماڵ بەجێ بهێڵێ؛ نابێ ژن دەربکەیتە دەرەوە.ئەمە هەڵەیەکی ترە لە نێو کۆمەڵگای موسڵمان کە ژن ئەتۆرێ.نابێ ژن بتۆرێ. بۆ؟ چونکە کە ژن ئەچێتە ماڵی باوکی، قسەی بۆ دروست ئەبێ؛ قسەڵۆکی بۆ دروست ئەبێ؛ مناڵەکانی لە ماڵەوەن؛ مەکتەب، ئیش، کار، خەڵک تۆمەتیان بۆ دروست ئەکا. ژنێک کە کەوتە ماڵان، مانگێک و دوو مانگ و سێ مانگ، سەد قسەی بۆ دروست ئەبێ؛ سەد کێشەی بۆ دروست ئەبێ.تا پەنجا ساڵ لەمەوپێشیش، پیاو لەگەڵ ژنا شەڕی بووبێ، پیاوەکە ئەچوو لە مزگەوت ئەخەوت؛ خەڵک ئەیووت کابرا بۆ خۆی شەونوێژ ئەکا؛ بۆیە لە مزگەوتە بۆ ئەوەی ژن نەتۆرێ، بۆ ئەوەی ژن ماڵ بەجێ نەهێڵێ.➖➖➖➖➖➖🌅لە میدیای سەربەرزی هاوڕێمان بنTelegram | Instagram




