ئەڵێن کابرایەکی عەرەب تووتییەکی کڕی بردیەوە ماڵەوە. تومەز تووتی فێری کوردی ببوو. نەی ئەبڕییەوە بە ب…
انتشار: 2026/07/06 09:29 UTC
ئەڵێن کابرایەکی عەرەب تووتییەکی کڕی بردیەوە ماڵەوە. تومەز تووتی فێری کوردی ببوو. نەی ئەبڕییەوە بە بژی کورد بژی کوردستان.وەڵا هەر کە ئەیوت بژی کورد و کوردستان کابرای عەرەبیش پەڕێکی لێی ئەکردەوە، تا وایلێهات ڕووت و قووت بوەوەو هەر نەشی ئەبڕییەوە بە بژی کورد و کوردستان ، ئیتر کابرای عەرەب چاری نەما بردییە بازاڕی تەیر و پەلەوەر بۆ فرۆشتن.لەوێ کابرایەکی کورد هات سەیری کرد و وتی: ئەم تووتییە بای چەندە؟کابرای عەرەبیش وتی بای ٤٠٠ هەزارە.!کابرای کوردیش وتی: ئەم تووتییە گەڕە و چوارسەد هەزاااار؟ چل هەزاریش ئەکات؟تووتییەکەش سەر هەڵئەبڕێ و بە لاچاو سەیری ئەکاو بەکابرای کوردە ئەڵێ : خاڵۆۆۆ لەسەر کوردایەتی وامان لێهاتوە😹😹😹 قسەی خۆش 😹Teleg®am 📱@qsaie_khosh