📚 «داگیرکردنی تاریکی»ساڵ کۆتاییەکانی جەنگی جیهانی دووەمە، تورکەکان کە لە ساڵی 1941 دا لە ئەنکەرە گ…
انتشار: 2026/07/15 07:28 UTC
📚 «داگیرکردنی تاریکی»ساڵ کۆتاییەکانی جەنگی جیهانی دووەمە، تورکەکان کە لە ساڵی 1941 دا لە ئەنکەرە گرێبەستی دۆستایەتییان لەگەڵ نازییەکاندا مۆرکردوە، لە شوباتی 1945 دا بە پەلە جەنگ دژ بە ئەڵمانیا و یابان ڕادەگەێنن، هەنگاوێک هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ڕەوتی جەنگ نییە و تەنیا دەریدەخات تورکان چاوەڕوانیانکردوە کێ جەنگ دەباتەوە تا ببنە پاشکۆی ئەو.لە ڕۆژگارێکی وەهادا، کاتێک دەوڵەتی تورک خۆی بۆ دونیای دوای جەنگی جیهانی ئامادەدەکات، تاریق ئاکانسوی کەمالیست دەگاتە ئامەد، ئەو خەونەی کە لە خەیاڵیدایە ئەوەیە پڕۆژە گەورەکەی ئەتاتورک بگەێنێتە کۆتایی دەربارەی دامەزراندنی دەوڵەتێک بە یەک ئاڵا و یەک زمان و یەک نەتەوەوە. لەو دەمەدا بزووتنەوەی چەکداری کورد گەلێک گورزی کوشندەی خواردوە و بێدەنگیی و ترسێکی قووڵ باڵی بەسەر کوردستاندا کێشا.📍ناونیشان: بۆکان ، شەقامی ئینقلاب ، پاساژی دادخا ، کتێبفرۆشی موکریان📬فرۆش بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ئانلاین ( لە ڕێگەی لاپەڕەی ئینستاگرام و کاناڵی تێلێگرام )📥ناردن بۆ هەموو شارەکانی ئێران و دەرەوەی ئێران ☎️0444 624 4458📱0914 184 5818@mokryanbook





