فەرهەنگ، هونەر، ئەدەب و ... هتد، بەشێکی گرینگ لە ژیانی کۆمەڵایەتی هەر گەلێکن. هەروەها ناسین و لێکۆڵ…
انتشار: 2026/08/18 06:56 UTCدریافت: 2026/08/20 13:56 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/20 13:56 UTC
فەرهەنگ، هونەر، ئەدەب و ... هتد، بەشێکی گرینگ لە ژیانی کۆمەڵایەتی هەر گەلێکن. هەروەها ناسین و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی بەرهەمی لێکۆڵەران و نووسەران و کەسایەتییە فەرهەنگییەکان گرینگییەکی تایبەتی هەیە بۆ ناسینی کۆمەڵگا و لایەنە جۆراوجۆرەکانی و ئاگاداربوون لە چۆنییەتی پێشکەوتنی بواری زانستی و فەرهەنگی ئەم گەلەدا.کتێبی هەژار لە لووتکەدا، بەرهەمێکی گردوکۆیه لەسەر چالاکی و تێکۆشانی فەرهەنگی، ئەدەبی و کۆمەڵایەتیی مامۆستا هەژار، فەرەیدون حەکیمزاده دوای نزیک به حەوت ساڵ بە دواداچوون و لێکۆڵینەوە توانیوییەتی 24 وتار، 7 وتووێژ، 22 نامه، 10 پێشەکی بۆ کتێبی نووسەران و چەندین نووسراوەی تر لە مامۆستا هەژار کۆ بکاتەوە که مامۆستا هەژار بە درێژایی تەمەنیان نووسیوییەتی، دوای بەرهەمەکانی مامۆستا هەژار ئەم کتێبه دەتوانێ گرینگترین بەرهەم بێت بۆ ناسینی بیر و هزر و کەسایەتی هەژار موکریانی📌@mokryanbook#کتێبفرۆشیی موکریان






