کتێبی "بوون و کات" شاکاری فەلسەفی مارتین هایدگێڕ و شابەرهەمی سەرجەم بەرهەمە فەلسەفییەکانی سەدەی بیس…
انتشار: 2026/08/20 07:08 UTCدریافت: 2026/08/20 13:56 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/20 13:56 UTC
کتێبی "بوون و کات" شاکاری فەلسەفی مارتین هایدگێڕ و شابەرهەمی سەرجەم بەرهەمە فەلسەفییەکانی سەدەی بیستم کە گرینگترین ڕێباز و قوتابخانە فەلسەفییەکانی هاوچەرخ لە ژێر کاریگەری ئەودا سەریان هەڵدا و گەشەیان کرد.لە جیهانی ئەمڕۆدا خوێندنەوەی فەلسەفە و تێگەیشتنی فەلسەفی لە جیهان و پرسیار لە بوون وەکوو پرسیارێکی کۆن و وڵامدانەوەی ئەم پرسیارە بۆتە بەشێکی گرینگ لە داڵغەکانی مرۆڤی بیرمەندی سەردەم کە ئێمەی کوردیش بەشێکین لەم جیهانە و پێویستە هاوکات لەگەڵ ئەم کاروانە بەرەو پێش هەنگاو بنێین و ڕێبازە فەلسەفیەکان بناسین و بیاخوێنینەوە تاکوو لە بوون و ڕەهەندەکانی بوون تێبگەین. وەرگێڕانی ئەم شاکارە فەلسەفیە جیهانییە بەرهەمی تێکۆشان و خۆبەئەرکدار کردنی بەڕێز کامەران نیکپەی لە پێناو دەوڵەمەند کردنی بەشی هزری و زانستی کتێبخانەی کوردی و خزمەت بە زمانی کوردی و گەشەی هونەری وەرگێڕان وەک بەشێکی گرینگ لە زمان و وێژە و هەروەها بەرچاوڕوونیدان بە خوێندکارانی📖کتێب: بوون و کات✍️نووسەر: #مارتین_هایدگێر📇بڵاو کردنەوە: مادیار💠بابەت : #فەلسەفە🖋️وەرگێڕ: #کامەران _یک پەی






