“بێهرووز بووچانی” نووسەری کتێبی” هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان” کە خەڵکی ئیلامە، لەو ڕۆمانەدا باسی ڕۆژەک…
انتشار: 2026/08/22 13:54 UTCدریافت: 2026/08/24 01:15 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/24 01:15 UTC
“بێهرووز بووچانی” نووسەری کتێبی” هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان” کە خەڵکی ئیلامە، لەو ڕۆمانەدا باسی ڕۆژەکانی ژیانی خۆی و بەسەر هات وژیانی بۆ پەنابەریی لە وڵاتی ئوستڕالیادا کردووە.بووچانی بە نووسین و بڵاوکردنەوەی ئەو کتێبە، توانی خەڵاتی “ویکتۆریا” بە دەست بێنێ و دوای ئەو خەڵاتە بوو بە براوەی خەڵاتی یەکەمیی ئەدەبیی “نێوساوت وێلز” و هەروەها لە ساڵی ٢٠١٩ دا، خەڵاتی ژیاننامەی ئوستڕالیای پێبەخشرا.جێگەی وەبیر هێنانەوەیە “بێهروز بووچانی” نووسەر و ڕۆژنامەنووسی کورد لە دایکبووی ١٩٨٢ی زایینی ،خەڵکی ئیلامە کە لە ساڵی ٢٠١٣ وە، وەک پەنابەر ڕووی کردۆتە دوورگەی مانوس لە ئوستڕالیا و هەروەها تا ئێستاش دانیشتووی ئەو دورگەیەیە و دەوڵەتی ئوسترالیا ئیزنی چوونە دەرەوە لەو دوورگەیە بە ناوبراو نادا.ناوبراو لە کەمپی مانووس کاری ڕۆژنامهوانی و مافی مرۆڤی کردووه و لە ڕۆژنامه نێونهتهوەییەکانی وەک ڕۆژنامەی “گاردیهن” و “هافینگتون پۆست” نووسین و بابەتەکانی بڵاو دەبنەوە....📚 هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان📖 بابەت : گێڕانەوە ✍️ بێهروز بوچانیوەرگێڕ : هاشم ئەحمەدزادە📌@mokryanbook#کتێبفرۆشیی موکریان






