
مزراویلکە لانکێکی خۆڕاژێنی بەیت و باوی کۆنی دیوەخانانە بە ناردنی قسەی نەستەق و بابەتی فۆلکلۆری گیانێکی نوێ بدەنەوە بەر هەناوی ئەدەبیاتی زارەکی گەلەکەمانپێوەندی لەگەڵ ئەدمین:@MradBapirpour@rahmani_138
مشاهدات عمومی نمایه؛ این اعداد توسط مالک کانال ارائه نشدهاند.
تازگی نسبی · اطمینان متوسط · 20 نمونه پست · پوشش داده: 2026/06/18 تا 2026/08/13
دسترسی برابر است با میانه بازدید پستهای منتشرشده در ۳۰ روز گذشته تقسیم بر آخرین تعداد مشاهدهشده اعضا. خط تیره یعنی داده تاریخی کافی نیست. channel-v1
این امتیاز چگونه محاسبه میشود
محاسبهشده از 20 پست مشاهدهشده و 0 مشاهدهٔ عضو. وزنها میان مؤلفههایی که برای این کانال قابل اندازهگیری بودهاند تقسیم میشود، بنابراین مؤلفهای که نتوانستهایم مشاهده کنیم به زیان کانال محاسبه نمیشود.
هفت روز اخیر
ویرایش و حذف پست از داده تجمیعی فعلی در دسترس نیست؛ بنابراین بهجای صفر، ناموجود نمایش داده میشود. · بازه 2026-08-11 تا 2026-08-17
هەر لە بەر خۆرگیرانەکەی ئیمڕۆ.لە گوندێکی کوردستان خۆر گیرابوو، مەلا داوا لە خەڵکەکە دەکا بچنە مزگەوت و نوێژ بکەن بەڵکوو خودا ڕوحمێک بکا و خۆر وەک خۆی لێ بێتەوە.کابرایەک ناچێ بۆ مزگەوت، مەلا دەچێ پێی دەڵێ ئەوە بۆ نایەیە مزگەوت و دۆعا بکەی بەڵکوو خۆر ئاسایی ببێتەوە؟کابرا دەڵێ: بە خوا نایەم، لەوەتەی لە بیرم دێ ئەو خۆرە لەو شاخە وەدەردەکەوێ و لە هۆ شاخەی ئاوا دەبێ، مەعلوومە ڕۆژێک دارێک لە قوونی ڕۆ دەچێ.لە فەیسبووک وەرگیراوە@mzravilka
#ڕەئووف محەممەدپەنادەڵێن دوو پیاوی خوێری و بەدفەڕ ( پیر کونی ) کە هەر لە منداڵییەوە بە یەکتر فێر ببوون و ..... لە هەورەبانی ماڵێکی بەرزدا لە شاریان دەڕوانی و قسەیان دەگێرایەوە . پیاوێکیان وتی : ئای ئەم شارە چی بەسەر هات و چی لێهات ! ئەوی دیکەشیان وتی : شارێ من و تۆ گەورەی بین، دەبێ هەر وای بە سەر بێت.@mzravilka
#ئەمیر - بۆکانلە زانکۆ کە لە شارەکانی دیکەوە حەموو پێکەوە بووین هێندێک خوێندکار لەسەر شارەکەیان و زاراوەکەیان دڵبستەیی زۆریان نیشان دەدا. بە تایبەت لە بەینی خوێندکارە بۆکانییەکان و مەهابادییەکاندا .ڕۆژێک بووە هەرا و دەنگەدەنگ لەسەر دوو وشەی "وانێک" و "هین "بۆکانییەک دەیکوت ئێوە بۆ دەلێن "وانێکە" و مەهابادییەکەش دیکوت ئێوە بۆ دەلێن "هینه".خەریک بوو قەباعەت ساز بێت.لەپڕ لەسەر تەختەکەوە خوێندکارێکی بۆکانی خۆی فرێ دا خوارێ و کوتی کاکە ڕاوستن و دەست ڕاگرن با کێشەتان بۆ چارە سەر کەم. ڕووی لە هەر دووکیان کرد و کوتی :<<هینی تۆ بە وانێکی تۆ و وانێکی تۆش بە هینی تۆ>>هەر دووک لا دایانە قاقای پێکەنین و کێشە بە یەکجاری تەواو بوو و هەتا ئێستاش کە هاورێین، قەت باس لە زاراوە و جیاوازی ئەو شار و ئەو شار نەکرا.@mzravilka
ئێش لە شوێنێکی دیکەیەبەیانی ڕۆژی شەممە، خۆر هێشتا بە تەواوی سەری لە ئاسۆ هەڵنەهێنابوو، کەچی گەرما دەستی بە فەرمانڕەوایی کردبوو. ئەو پیاوە تەنیا ددانسازی ئەو شارۆچکە بوو؛ شارۆچکەیەک کە هێشتا بۆنی دێهاتی لێوە دەهات، بەڵام لە دەوریدا گەڕەکە هەژارنشینەکان ساڵ بە ساڵ وەک قارچک و کارگی دوای باران هەڵدەتۆقێن. هەر لە هەڕەتی لاویدا، وەک زۆرێک لە هاوتەمەنەکانی، بۆ کرێکاری بوو بە ئاوارەی وڵاتان. کاتێ گەڕایەوە، ددانسازی فێر ببوو. لەوەبەدوا باڵەخانەی ماڵە سادەکەی کردبووە شوێنی کار. ژوورێک کە هەم بۆنی ئەلکۆل و دەرمانی ددان و ڕۆنی مێخەکی لێ دەهات، هەم بۆنی نان و ژیانی ڕۆژانەی خێزان.ئەو بەیانیەش هەر لەڕێوە دەستی بە کار کرد. مێزێکی ساکاری هەبوو. ئامرازەکان لەپاڵ یەک دانرابوون. دەستێک ددانی دەستکردی لە قاڵبدا هێنایە پێشەوە و بەوردی لێی ڕوانی.لەو کاتەدا کوڕەکەی هاتە ژوورەوە.-سەرۆکی شارەوانی هاتووە، دەڵێ دەبێ باوکت ددانم بکێشێ.ـ بڕۆ پێی بڵێ باوکم لە ماڵ نییە.کوڕە ڕۆیشت و دوای چەند خولەک گەڕایەوە.ـ دەڵێ دەزانم لەماڵە.- باشتر. با هەر بزانێ.چەند خولەکێکی تر تێپەڕی. کوڕە بە هەڵەداوان هاتەوە.- دەڵێ یان ددانم دەکێشێ، یان هەر بۆخۆم دەیکوژم.ددانساز بە ساردی وتی: بڕۆ پێی بڵێ بێت، با بمکوژێ. ئێمە لەمێژە مردووین، جا کەس نییە بماننێژێ.دەرگاکە کرایەوە. سەرۆکی شارەوانی هاتە ژوورەوە. لەبەر ئێش و بێخەوی وەکوو جندۆکەی نێو کەلاوە کۆنی لێهاتبوو. لەبن لێویەوە ورتەیەک وەک سڵاو دەرهات. پاشان لە سەر سەندەڵییەکە دانیشت و وتی ئێشی ددان، ژیانی لێ تاڵ کردووم.ددانساز بەدەم هەستانەوە وتی: وا دیارە ئێش پلە و پایە ناناسێت.ددانساز پاش سەیری ناو زاری وتی: ددانت چڵکی کردووە. دەبێ بەبێ سڕکردن بیکێشم.سەرۆکی شارەوانی بە دەنگێکی بێهێز پرسی-دەی... ئێشی زۆرە؟-ئەیی، بەڵام ئێش و ئازار لە شوێنێکی دیکەیە.پاشان سەری بۆ لای ڕووناکایی سووڕاند. بە سەرپەنجەکانی ددانی کاکیلەی پشکنی. پاشان هێواش هێواش ئامرازەکانی لە ئاوی گەرم دەرهێنا.هەتا ددانەکەی لەق کرد و کێشای، کابرا مرد و زیندوو بووەوە. چاوی ئاوی تێزابوو. ددانساز، بەبێ ئەوەی تەنانەت جارێکیش سەیری بکات، وتی تا چەند ڕۆژ دەمت بە ئاوخوێ بشۆ.پاشان ددانسازەکە چوو دەستی بشوات.هەروا کە دەستی دەشۆرد، سەیری نێو شەقامە کاولەکەی دەکرد. دەستفرۆشەکان هەتا نێوەی جادەکەیان داگیر کردبوو، دەنگیان لە دوورەوە تێکەڵی هەراوهوریای شەقام دەبوو. لەو بەری شەقام، چەند منداڵ لەنێو زبڵی گەڕەک بەدوای شتێکدا دەگەڕان. سەگە بەڕەڵاکان خۆیان دابووە سێبەری دیوارێک کە پۆستێری کۆنی هەڵبژاردنی پێوە مابوو. لە کۆڵانی بەرانبەر، ژنێک داوێنی کراسەکەی لە پشتێندەکەی چەقاندبوو هەتا ئاوەڕۆی شکاو، جلەکانی لە نوێژ نەبات.شۆفێری شارەوانی لەپاڵ ماشێنە ڕەشەکەی ئیدارە جگەرەی دەکێشا. چەند کەسێک دەورەیان دابوو. قسەیان لەگەڵ دەکرد.هەروا کە سەرۆکی شارەوانی دەچوو بەرەو دەرەوە، ددانساز وتی:ـ لە گیرفانی خۆت حەقەکەی من دەدەی، یان بێم لە سندووقی شارەوانی وەری بگرم؟سەرۆکی شارەوانی ڕاوەستا. بە زەحمەت قسەی بۆ دەهات، تفێکی خوێناوی کرد و وتی:ـ «هیچ جیاوازییەک نییە؛ پارە، هەر پارەیە.»چەند خولەک دواتر، ماشێنەڕەشەکە لەنێو تۆزی شەقامدا ون بوو. گەماڵەکان چەند هەنگاوێک بە دوای ماشێنەکەدا هەڵاتن. کاتێ تۆزەکە نیشتەوە، ئەو منداڵانە هێشتا لەنێو زبڵدا بەدوای شتێکدا وەیلان بوون.ددانساز بۆ ماوەیێک هەروا بێدەنگ سەیری شەقامەکەی دەکرد. پاشان گەڕایەوە بۆ سەر کارەکەی. ددانە دەستکردەکەی هێنایە پێشەوە و دانیشت.ئامرازەکان لە تەنیشت یەکتر دانرابوون.لە دەرەوە، دەنگی دەستفرۆشەکان و هەراوهوریای شەقام دەهات.بە دەنگێکی نزم وتی:«ئێش و دەرد لە شوێنێکی دیکەیە.»لە سەر بنەمای چیرۆکی گابریل گارسیا مارکز✍️عیسا ئەحمەدی١٤٠٥/٠٥/١٩
ئەمڕۆ ڕۆژی لەدایکبونی داهێنەری گەورەی کورد بەختیارعەلی یە. نوسەرێک مایەی شانازی نەتەوەیەکە. هەزاران هەزار عاشقی لە دونیادا بۆ زمان و ئەدەبیاتی کوردی زیاد کردوە. پیرۆزە داهێنەری مەزن و تاقانە.حەزدەکەم پرسیارێکی شەخسیترت لێبکەم. ئاخۆ چۆن سەیری جەژنی لەدایکبوونتان دەکەن؟ مەبەستم لەوەیە ئاھەنگ بۆ جەژنی وا دەگێڕیت؟ حەزت پێیەتی؟ ئەوەتەی بیرمدێت لە ماڵی ئێمەدا ھەمیشە جەژنی لەدایکبوون ھەبووە، مامم پیاوێکی دونیایی بوو، حەزی لە سفرە ڕازاندنەوە و خواردنی خۆش و داوەت و ئاھەنگی خێزانی بوو، لە منداڵیمدا باوکم زۆربەی وەخت لە زیندان بوو، یادگارێکی منداڵی ئەوتۆم لەگەڵ باوکمدا نییە، بەڵام مامم گەرچی دەستکورت بوو، مامۆستایەکی سەرەتایی بوو بە موچەیەکی کەمەوە، بەڵام ھەموو وەخت جەژنی لە دایکبوونی بۆ ھەموومان دەکرد. لەو کاتانەوە ئەو بۆنانە لە ماڵی ئێمەدا ھەبوون. نەبوونی جەژنی لەدایکبوون لە کولتووری ئێمەدا یەکێکە لە ڕوکارە نەگەتیڤەکانی ئەم کولتوورە. ئەوانەی خۆیان دەتەقێننەوە ئەگەر ساڵانە جەژنی لەدایکبوونیان بکردایە نرخی ژیانی خۆیان و ژیانی خەڵکی تریان دەزانی. لەو ڕووەوە ھەموومان کەمتەرخەمین، بەس نییە مرۆڤ جەژنی لەدایکبوون بۆ منداڵ بکات... ئەوە بەس نییە... گەورەکانیش پێویستیان بەو جەژنەیە، بگرە پیرەکان و تەمەندارەکان زیاتر پێویستیان پێیەتی. لە ڕێگای وەھا جەژنێکەوە، مرۆڤ بە بەرامبەرەکەی دەڵێت، من خۆشحاڵم تۆ لەم سەر زەمینەیت و لێرە لەگەڵماندا دەژیت. پێویستە ھەموو ئەوانیدی بزانن کە ئێمە خۆشحاڵین بە ھاتنی ئەوان بۆ ژیان، لە نرخی بوونیان لەم دونیایەدا تێدەگەین. ئێمە لەم ڕووەوە کولتوورێکی بێسۆز و نادۆستمان بەرامبەر مرۆڤ ھەیە. خەڵکانێک ھەن جەژنی لەدایکبوونی حیزبەکانیان دەکەن و کەچی جەژنی لەدایکبوون بۆ ژن و منداڵەکانیان ناکەن، من خەڵکانێکم بینیوە لە بۆنەی لەدایکبوونی حیزبەکەیاندا بە چوارپەل سەمادەکەن، کەچی بیریان نییە منداڵەکانیان کەی لە دایکبوون. ئەوانە بەڕای من نمونەی ئادەمیزادی کۆیلەن، نمونەی ئەوانەن خۆشەویستی و سۆزی ڕاستەقینەیان تیا مردووە. ئەوەی لە جەژنی لەدایکبوونی حیزبەکەیدا، لە بۆنەی ھەڵبژاردنی سەرۆکەکەیدا سەمادەکات و جەژنی لە دایکبوونی منداڵەکەی فەرامۆشدەکات، گومانی گەورەی لێبکە، ئەوانە مرۆڤی ترسناکن. بە گشتی جەژنی لەدایکبوون مانایەکی مرۆڤدۆستانەی قووڵی ھەیە، لای من لە ھەموو جەژنەکانی تر گرنگتر و ڕاستەقینەتر و مرۆڤانەترە. ھەر کولتوورێک نرخی ئەم جەژنە بکوژێت، نرخی مرۆڤیش لەلای نزم و بێبەھایە. چونکە جەژنی لەدایکبوون تاکە جەژنێکی مرۆڤە، پەیوەندی بە سیاسەت و دین و نەتەوە و مێژوو و ئەم شتانەوە نییە، ڕاستەوخۆ گرێدراوی بەھای مرۆڤ خۆیەتی.لەکتێبی #بەسەرسامی_بەسەروێرانەدا#گفتوگۆی_مەریوان_هەڵەبجەیی_لەگەڵ_بەختیارعەلیBachtyar Ali
#ئەمیر - بۆکانکاک ڕەحمەتێک خەلکی دێهاتێکی نزیکی مەهاباد دوو ژنی هێنابوو و هەر دووکیانیشی تەلاق دابوو . ئاخە دەعباکەی هێند زەلام بوو ژن بەرگەی نەدەگرت و زۆریش حەولی دابوو بۆ ژنی سێهەم ، تازە کار لە کار ترازا بوو و دەعباکەی دەنگی دابۆوە کەس لەو دێهاتەی دەوروبەر شووی پێ نەدەکرد.دوای چەند سالێک تێکۆشان ئاخری ژنە عەجێمێکیان بۆ پەیدا کرد و ژنە عەجەمە دەم و دەزگای کاک ڕەحمەتی بە کەیف بوو.بەڵام دوای سالێک کاک ڕەحمەت ئەویشی بە تەعمیر خست و نەخۆشیی گەدەی (مەعیدە) بەو ژنەش هەلێنا و هەر هاواری دەکرد بەلای ئەو دەردە.ئەو پزیشک و ئەو حەکیم و تاران و تەورێزی زۆر پێ کرد لە ئاخری هاتنەوە مەهاباد و بە ژنە عەجەمەیان کوت یا دەبێ گەدەت بۆ بەرینە سەرێ یا دەبێ دەعبای هاوسەرەکت کورت کەینەوە ،دەنا عیلاج نییە و چارەنووستان دەبێتە تەلاق.ژنەش کە دەعبای ڕەحمەتی بەدڵ بوو بە پزیشکی کوتبوو: ناوڵڵا من قەت تەلاق وەر ناگرم و ڕازیم بەو ژیانە، گەدەم دەر بهێنن بەڵام کارتان بە دەعبای ڕەحمەتی نەبێ.@mzravilka
#عەزیز - میرەدێعەبەخەمەیەک هەبوو لە سیارەکۆن بە ڕەحمەت بێت نەماوە. شوان بوو بە تفەنگەکەی کەروێشکێکی کێویی سیخوارلەپشتە دەکوژێت و دەدڵی خۆیدا دەڵێ: جا چی بکەم بەسەرهاتی کوشتنی ئەو کەروێشە دەبێت بۆ یەکەیەکی ژن و پیاو و منداڵی دێیەکە بگێڕمەوە. دێنێ یەک بەخۆی هاوار دەکات: خەڵکینە بگەنە هانام گورگ لە مەڕێی دا!خەڵک هەرچی تێڵا و تفەنگ و شەنە و پێمەڕەیان بەردەست کەوت یاڵڵا بۆ شاخی.کە دێن مەڕ ساغ و سڵامەت دەلەوەڕێت.دەڵێن کوا گورگ؟دەڵێ ئەو کەروێشکەم کوشتووە کوتم با هەمووی دێیەکە بێت یەکجێ بۆیان وەگێڕم ئیتر یەکەیەکە لێم نەپرسن چۆنم کوشتووە. بە تفەنگ لێم دا و پێکرا و تەواو.@mzravilka
#سمێڵبابرعەلی بەگی سەرق.... تازە چەکی دانابوو و خۆی ڕادەستی دەوڵەت کردبۆوە. ژۆژێکی لەسەری دەکەن و دەڵێن دەبێت هاوکاریمان بکەیت. ئەویش پێیان دەڵێت: ئەمن وازم لە سیاسەت هێناوە دە بۆ لە کۆڵم ناکەونەوە هەی لە پەر...کەی بەم.بەڵێ ڕاپۆرتی ئەو قسەیەی لێ دەدەن و چەند مانگێک لە کونەڕەشی دەکەن و دووایە بەری دەدەن. خزم و ئەقرەبا و ئاشنا دەچن بۆ بەخێرهاتنەوەی و دیوەخان جمەی دەهات.یەک لە میوانەکان دەپرسێت ئەرێ عەلی بەگ بۆ گیرایت؟ خۆ تۆ خۆت ڕادەست کردبۆوە؟لەولاڕا زاواکەی هەڵدەداتێ و دەڵێت: وەڵا لەسەر ئەو دمە گواوییەی گیرابوو!@mzravilka
ملیۆنەهاینبەڵام وەک ئاردی ناو دڕکی،بەر ڕەشەباین.ملیۆنەهاینبەڵام دوومانبە یەکترەوە نەلکاین.ملیۆنەهاینبەڵام خاوەنی ملیۆنێدڵ و ڕێگاین.ملیۆنەهاینبەڵام هەموو، هەر سەرکردە وقارەمان و زانا و ئازاین#شێرکۆ_بێکەس
وەسێتنامەی شێرکۆ بێکەسمن نامەوێت لە هیچ کام لە گرد و گردۆڵەکەکاندا بنێژرێم کە دیارن و ناویان ئەبرێ، یەکەم لەبەر ئەوەی پڕبوونەتەوە و دووەم لەبەر ئەوەی حەز بە قەرەباڵغیی زۆر ناکەم. من ئەمەوێ ئەگەر سەرۆکی شارەوانی و ئەنجوومەنی شارەوانیی شارەکەم ڕێگەم پێ بدا و ئەوەم پێ ڕەوا ببینن کە لە پارکی ئازادیدا و بە تەنیشت مۆنۆمێنتەکەی شەهیدانی "١٩٦٣"ی سلێمانییەوە بمنێژن، ئەوێ خۆشترە و تەنگەنەفەس نابم، من حەز ئەکەم بە مردووییش نزیکی ئەو خەڵکە و ژن و پیاوی شارەکەم و دەنگی مۆسیقا و گۆرانی و هەڵپەڕکێ و یانە جوانەکانی ئەو پارکە بم.با کتێبخانەکەم و دیوانەکانم و وێنەکانم ببرێن بۆ شوێن مەزارەکەم، با کافتریایەک و باخچەیەکی بچکۆلانە لەو شوێنەدا هەبێت بۆ ئەوەی شاعیران و نووسەران و کچ و کوڕی دڵدار ببنە میوانم، من ئەمەوێ لە ئێستەوە بە چاوی خەیاڵ تەماشای ئەو پارکە بکەم و دوای مردنی خۆم بیبینم، ئەمەوێ بەدەم چریکەی دیلان و ئەڵڵاوەیسییەکەی مەردان و سروودی "خوایە وەتەن ئاواکەی"ەوە ئاڵای کوردستانم تێوە پێچرابێ و بنێژرێم، من ئەمەوێ لە پرسەکەمدا مۆسیقا لێبدرێت، لەناو مەزارەکەمدا تابلۆی جوانی هونەرمەندانی شارەکەم هەڵبواسن، من ئەمەوێ دوای خۆم و بە ناوی "بێکەس"ـەوە خەڵاتێکی ساڵانە تەرخان بکرێ و بدرێت بە جوانترین دیوانەشیعری هەڵبژێردراوی ئەو ساڵە و خەرجیی ئەم خەڵاتەیش لەو میراتە بدرێ کە جێی دەهێڵم.
#ئەمیر - بۆکانکوتی پیاوێک شەش کیلۆ نۆکی پێ دەبێ لە لایلۆنی دەکا پچێ بیچێنێ .کە دەچێ ،دەبینێ هەورێکی ڕەش زۆر دوور خەریکە نزیک دەبێتەوە، دەلێ خودایە مەیکە باران شەرت بێ زەکاتی لێ دەرکەم .هێندەی پێ نەچوو هەورەڕەشەکە نزیک تر بۆوە.ئەوجار کوتی خودایە نیوە نیوە ؛ نیوەی بۆ من، ئەوی دیکەی بۆ فەقیر و هەژار .کوتی زۆری پێ نەچوو دایدا بارانێکی زۆر سەیر؛ خەریک بوو سێڵاو هەڵ دەستا لایلۆنە نۆکەی لەسەر سەری دانا و بە ڕا کردنەوە دەیکوت: لە گۆری بابی ئەوەی بم لەگەل تۆ دەبێتە شەریک!@mzravilka
#حامید کڕێوە - شنۆزەنگخاڵ سەیدێک هەیە لە دەشتی لاجانێ لە گردکشانە سەوزی و میوە ئەفرۆشێ و جارجار دەچێتە دێهاتی دەور و بەر مریشک و قەل وقاز و پەلەوەر لە خەڵکی دەکڕێ و دەیفرۆشێتەوە و زۆر قسە خۆشە ،جا کوتی جارێک چوومە دێهاتێک بۆ کڕینی پەلەوەر، بەڵام کەس هیچی پێ نەفرۆشتم و زۆرم داخ لە دڵی هات ، کوتی بۆ شەوێ میوانی ماڵێکی بووم ، شەوێ وەختی نوێژی خەوتنان وتیان ئیللا و بیللا دەبێ دەگەڵمان بێیە مزگەوتێ و ئەوە ئەمنیش لە حەیفی بێ دەسکەوتیم وەختە بمرم ، وەڵا هەر جوورێ بوو بردیانم ، کوتی ئەمنیش بە ئانقەست خۆم وەدوای نوێژکەران دا و لە چەقەخانە بۆی دانیشتم و ڕاوەستام مەلا نوێژێ دابەستێ ، هەر نوێژی دابەست چوومە ژوورێ و مەلا دایدایە فاتیحە و هەر گەیشتە وەلەززاڵین کوتم لە ژنێ هەموانوو بەم ، هەموو کوتیان ئاااااممممییییین ، کوتی هەر وایان کوت و تێم تەقاند ، نوێژکەر هەموو نوێژیان بڕی کەس وێڕای کەوشان نەدەگەیشت وەڵا تێم قوولاند هەڵاتم بۆیان نەگیرام ، کوتم دەوگێم ئاوا تۆڵەی خۆمو لێدەکەمەوە!!!!!!@mzravilka
#ئەمیر - بۆکانکاک لوقمان گێرایەوە:زەمانی قەدیم چونکە ماشێن کەم بوو هەر کەسێک ماشێنی بایە لای خەلک زۆر خۆشەویست و بەنرخ بوو .جیبە شڕەیەک حووکمی ماشێنێکی وەنەوشەی ئێستای بوو.کاک جەعفەرێک که جیبێکی شینی بوو ڕۆژێک بە پەلە خەبەریان بۆ هێنابوو کە خێزانت ڕەدوو کەوت.کوتی جا چۆن؟ بە چی هەڵیان گرت؟کوتیان بە جیبە شینی خۆت.کوتی : جــا دەڕوا کاکە گیان ئەما ڕۆشتن.@mzravilka
#حامید کڕێوە -شنۆزەنگچرچە بۆی گێڕامەوە کوتی : برا تۆفیقێک هەبوو لەو مەڵبەندی لاجانە خەڵکی باشووری کوردستان بوو نازانم چۆن بوو پەڕیوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ببوو و لێرە گیرسابۆوە و مرۆڤێکی بێ زەڕ و بێ دەنگ بوو ،حەمەد مەڕاڵی کوتی ساڵێکی دەگەڵ برا تۆفیقی قۆڕەغچی ماڵە ئاغای بووین ، ڕۆژێکی چووین سەری پاوانێ بدەین ئەگە چاو لێدەکەین چ ببینین ئەوە دوو سێ شوان مەڕیان لە گیادروویدا ڕاگرتووە و چایان وەسەر ناوە و بابۆڵان بادەدەن. کوتی ئەمنیش تێمخۆڕین کوتم یەستا سەگبابینە ئەوە بۆ دێرەو کردووە؟ وەڵا قسێک لە من و قسێک لەوان لێمان بوو بە شەڕ ئەمان شەڕ،بە گۆچان و پەیاغان پێک وەربووین چاکمان لێک دەدا ، کوتی وەختێک ئاوڕم داوە ئەوە برا تەوفیق لە نان و پەنیری شوانان بابۆڵەی بادەدا بەقەد بازووی ، کوتم یەستا سەگە شێتە ئەوە بۆ دەست ناکەیەوە ؟ برا تۆفیقیش بە دەم پاروو بادانەوە کوتی حەمەد بە خوای برا شەڕەکە زۆر قورسە بۆ خۆلێدانێ نابێ ، کوتی وەڵا بوو بە پێکەنین و لێکبووینەوە!!!!!!@mzravilka
تەرازووی کۆنهشەوێک، باپیرم لەلای ژووری ماڵ دانیشتبوو. جگەرەیەکی دەسهەڵبەس لە نێوان پەنجەکانی بوو. بە هێواشی دەیکێشا و بێدەنگ گوێی لە قسەکانمان دەگرت. من و چەند هاوڕێیەکی زانکۆ تازە بووین بە ئەندامی حیزب و ئەو شەوە لە ماڵی ئێمە کۆ ببووینەوە. هەموومان دڵنیابووین کە حیزب داهاتوو دەگۆڕێت. یەکێک لە هاوڕێکان بە پێکەنینەوە لە باپیرمی پرسی:مامحاجی سەردەمی ئێوەش حیزب هەبوو؟باپیرەم سووتووی جگەرەی تەکاند و سەری داخست، پاشان وتی:نەخێر، نە حیزب هەبوو، نە ئێمە لەو شتانە تێ دەگەیشتین. بەڵام با منیش شتێکتان بۆ بگێڕمەوە، شتێک کە ژیان فێری کردم..هەموومان بێدەنگ بووین. ڕوومان کردە باپیرم و گوێمان بۆ گرت.باپیرم لاپەڕەیەکی کۆنی لە ژیانی خۆی هەڵدایەوە:لە سەردەمی منداڵیم، لە دێکەمان ماڵێک هەبوون کە خاوەنی زۆربەی زەوی و سامانی دێهاتەکە بوون. چەند پشت بوو کاریان هەم کشتوکاڵ بوو هەم دووکانداری. بەهاران ژنان و کچان تێکڕا دەچوونە کوێستانان و گیا و ڕووەکی خواردن وەکوو مەندۆک و کارگ و ڕێواس و...دەهێنا و دەیانفرۆشت بەوان. ڕاوچییەکانیش هەروا بوون. ئەو بنەماڵە زۆربەی بەرهەمی لادێیان لە خەڵک دەکڕی. لەولاشەوە پێداویستییەکانی گوندیان لە شارەوە دەهێنا.لە دووکانەکەیان دوو شت هەمیشە لە شوێنی خۆیان بوون: تەرازوویەکی کۆن کە نەوە لە دوای نەوە پاراستبوویان. هەروەها سەتڵێک پڕ لە نوقل، کە هەمیشە لە تەنیشت ترازووەکە دانرابوو. هەر کەسێک بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکەی یان کڕینی پێداویستی دەهات، چەند دانە نوقڵیشی بە خۆڕایی وەردەگرت.بەهۆی دەوڵەمەندییانەوە، مەلای مزگەوتی گوندیش، بە ویستی ئەوان دیاری دەکرا. پەیوەندییان لەگەڵ بنکەی پولیسی ناوچەکەش باش بوو. لە بۆنە و جێژنەکاندا، مەلا و سەرۆکی پولیس هەمیشە میوانی ئەوان بوون.ڕۆژێک ڕایانگەیاند چایی شیرکەتی گەیشتووە و بۆ هەر ماڵێک نیو کیلۆ چایی دیاری کراوە. منی منداڵی تەمەن دوازدەساڵ دەستم هەڵێنا کە دەچم و بەشی خۆمان و سێ ماڵی دراوسێش وەردەگرم. ڕاستییەکەی، زیاتر لەبەر نوقڵ و نەباتی خۆڕایی دەچووم تا چایی.کاتێک چوومە دووکان، ژنی ئەو بنەماڵە بەتەنیا لەوێ بوو. چوار پاکەتی نیو کیلۆیی چاییم وەرگرت. هەندێک ڕاوەستام و هیچم نەگوت. ژنە زانی چاوەڕوانی نوقڵم. بەڵام سەتڵەکە بەتاڵ بوو. وتی: ڕاوەستە، ئێستا دێمەوە.کاتێک چوو سەتڵەکە لە ژێرخان پڕ بکاتەوە، چاوم کەوتە سەر تەرازووە کۆنەکە. سەنگی نیو کیلۆیی لەسەر تایەکی دانرابوو. لە پێشترەوە شێوازی کاری تەرازووەکەم دەزانی. دەبوو لە تای دیکەش هەرئەوەندە شت دابنرێت تا هاوسەنگ بن.هەروا یەکێک لەو پاکەتە چاییانەم لە تای بەرامبەر دانا. چاوەڕێی ئەوە بووم کە تای دیکەش بەرز بێتەوە، بەڵام هیچ جووڵەیەکی نەکرد. هەروا کە چاوێکم بە دەرکەی پشتەوە بوو کە ژنە نەیێتەوە، چەند وردکە بەردم لە تەنیشت پاکەتە چاییەکە دانا، تا هەردوو تای تەرازوو هاوسەنگ بوون. بە ترپەی پێی ئەو ژنە، خێرا وردکە بەردم هەڵگرت و خستمە گیرفانم. کە ژنە هاتەوە، بەشە نوقڵی خۆم وەرگرت و خێرا هاتمە دەرەوە.لە نێودێ هیچ تەرازوویەکی دیکە نەبوو. شەو لە بابم پرسیارم کرد وتی تەنیا لە چەند گوندێک خوارتر، عەتتارێک تەرازوویەکی چکۆلەی هەیە. هەرچەندە دەترسام بەڵام هەر بەیانی چاکی کەواکەم کردە بەر شاڵەکەما و کەوتمە ڕێ، هەتا خۆم گەیاندە ئەو دێیە. بە پرسا پرسان چوومە بەر ماڵی کابرای عەتتار. بەردەکانی کێشا و وتی سەد گڕامن.هەر بەو شوێنەی خۆمدا گەڕامەوە و باسەکەم بۆ چەند کەسێک گێڕایەوە. وەک دەڵێن، باسێک کە بکەوێتە سیودوو ددان، دەکەوێتە سیودوو زمان. باوکم لەگەڵ چەند پیاو ماقووڵی ئاوایی چوون بۆ دووکان. داوایان کرد تەرازووەکە تاقی بکەنەوە. بەڵام هەر لە سەرەتاوە بە قسەی بێپەیوەند و بە بێڕێزی دەرکران. پیرەژنێک وتی: ئەمانە حیسابیان وێنەی تەسبێحی جوولەکەیە؛ کەس سەری لێ دەرناکات. ئاخۆ ئەو هەموو ساڵە هەر تەنیا قەرزداری ئێمەن، یان قەرزداری مردووەکانی گۆڕستانیشن؟ڕۆژانی دواتر، مەلا لە مزگەوت وتاری دەدا کە گومان لە ڕاستی ئەو بنەماڵە گوناحێکی گەورەیە.ڕۆژێک سەرۆکی پولیس لەگەڵ چەند چەکدارێک هاتنە نێودێ. سەرۆک ڕوو بە بابم وتی: بیستوومە ناکۆکی دەخەیتە ئاوەدانی. خەڵک دژ بە دەوڵەت هان دەدەی. پێش ئەوەی باوکم قسە بکات، چەکدارەکان بە قۆنداغە تفەنگ بەربوونە گیانی. پشتیان وەکوو سکی نەرم کرد. کەسیش نەیدوێرا خۆتێوەردان بکات.لەوە بەدوا خەڵک وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت، بەدەردی خۆیانەوە داکەوتن. دەیانگوت تازە خەلە لە خەرمان دەرچووە. هەرکەسیش دەچێتە قەبری خۆیەوە.دوای ئەو ڕووداوە، ئێمە چیتر لە گوند نەماینەوە. بارگەوبنەمان کۆکردەوە و کۆچمان کرد بۆ شار.باپیرەم لە کۆتایی قسەکەی دەستی بە هێواشی بەسەر ڕیشە سپیەکەیدا کێشا و وتی:ڕۆڵەکانم، پێش ئەوەی تامی نوقڵی درووشمەکانی هەر دەستە و تاقمێک بچێژن، سەرەتا تەرازووی کردارەکانیان تاقی بکەنەوە.هاینڕیش بۆڵ✍️عیسا ئەحمەدی١٤٠٥/٠٥/٠٥
#HASSAN (نوشتە دزین)بەهاری ئەو ساڵە بابم نۆکێکی زۆری داچاندبوو. ئەودەم سەم و دەرمان کەم بوو و ئەگەر تڕتڕە لە نۆکی دابا، هیچی نەدەهێشت. بابم لە مزگەوت لای مەلا ئەحمەد کە مەلای ئاوەدانی بوو دووعای تڕتڕەی بۆ نووسیبوو. مەلا پێی کووتبوو بڕۆ لە کووزێکی زەوێکەدا چاڵی بکە و خەمت نەبێ. وا هات تڕتڕە زۆر بە خەستی لە نۆکەکەی دا و باشارمان نەدەکرد. لە مزگەوت بابم گلەیی لە مامۆستا دەکا و دەڵێ: نووشتۆکەت هیچ کاری نەکردوە و نۆکەکم تڕتڕە تەفروتوونای کردوە،کاحەمەکەریم کە گوێی لەو قسەیە دەبێ، قسەکە لە بابم وەردەگرێ و دەڵێ: بە خودای مامۆستا نۆکەکەی منیش هەموو تڕتڕە خواردی، دوعاکانت بەکار نایەن.مامۆستا دەڵێ: جا خۆ کاحمەکەریم دوعام بۆ تۆ نەنووسیوە ، ئەگەریش بۆم نووسیبێی، سەرقەڵەمانەت نەداومێ ، بڵێ بزانم دوعای منت لە کوێ دەست کەوتووە؟!کا حەمە کەریم کە تازە قسەکەی لە زاری دەرهاتبوو، دەڵێ: چت لێ بشارمەوە! ئەو ڕۆژە، دوای ئەوەی دوعاکەت بۆ کاک ڕەسووڵ دەنووسی ئاگام لێ بوو چت پێ کووت، هەڵمناو بەدوایدا ڕۆیشتم تا ئەوەی دوعاکەی لە شێوەردەکەدا لەبن گڵینا، نەمهێشت بزانێ، چووم دوعاکەم لە بن خۆڵەکە دەرێناوەو بردم لە زەوێکەی خۆمدا چاڵم کرد، بەڵام هیچ کاری نەکرد ، بۆیە منیش ئەو گلەییەم لێت هەیە!!!!!!@mzravilka
ئاگادارینووسەران و هۆگرانی وێژە و هونەر و کولتووری کوردیسڵاو و ڕێزئاگادارتان دەکەینەوە کە فایلی ژمارەی داهاتووی گۆڤاری ئەدەبی، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیی "بەیان" (ژمارە ٤٧) بۆ ناوچەی سەردەشت تەرخان کراوە. تکایە هەرکەس لە هەموو شوێنێک و بەتایبەت لە ناوچەی سەردەشت، ئەگەر هەر بابەتێکی توێژینەوەیی یان وتارێکتان لەسەر وێژە، هونەر، دابونەریت، فۆلکلۆر، مێژوو، دێمۆگرافی و جوگرافیا، کەسایەتییە ناودارەکان، هۆز وعەشیرەکان، دارستان و لێڕەوار، شوێنەوار و شوێنە کۆن و مێژینەکان، یا هەر وتار و بابەتێکی سەبارەت بە دۆخی ئابووری، کار و پیشەکانی کۆن و ئێستا، دیاردە کۆمەڵایەتییەکانی وەک کۆڵبەری و کۆچتان هەیە، بۆ چاپ لەم ژمارەیەدا بە فۆنتی کوردی و بە فایلی word بۆ ئەو ناونیشانە جیمەیلەی لە خوارەوە دانراوە، بینێرن.پێویستەوێنەی نووسەر،شار و شوێنی دانیشتنی نووسەر هاوپێچ بکرێ .چاوەڕوانی هاریکاریتانین.beyangovar@gmail.comکۆتا ڕێکەوت بۆ وەرگرتنی بابەت : ۳۰ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاویدەستەی کارگێڕی و بەڕێوەبەری "گۆڤاری بەیان"
ئاگاداری: ژمارە نوێی گۆڤاری "بەیان" /ژمارە٤٦/ بە دەیان بابەتی جۆراوجۆر فێنکایی بە دڵی خۆێنەر و نووسەردا دەبەخشێت:✍فایلی تایبەت لەسەر ژیان و خەباتی فەرهەنگیی مامۆستا عەبدوڵڵا زەنگەنەیە✍ چەندین وتاری مێژوویی، کۆمەڵایەتی، ئەدەبی، فەرهەنگی و ....✍گۆڤاری بەیان هەڵگری پێنووس و هزری نووسەرانی هەموو کوردستان و کوردانی تاڕاوگەیە.✍گۆڤاری بەیان لە هەموو نووسەران، هزرمەندان، هونەرمەندان و ئەدیبان دەگێڕێتەوە کە بۆ خزمەت بە زمان و چاند و وێژەی کوردی ئەم گۆڤارە بە قەڵەمی خۆیان بخەمڵێنن!Email:beyangovar@gmail.comئاگاداری: ژمارە نوێی گۆڤاری "بەیان" /ژمارە٤٦/ بە دەیان بابەتی جۆراوجۆر فێنکایی بە دڵی خۆێنەر و نووسەردا دەبەخشێت:✍فایلی تایبەت لەسەر ژیان و خەباتی فەرهەنگیی مامۆستا عەبدوڵڵا زەنگەنەیە✍ چەندین وتاری مێژوویی، کۆمەڵایەتی، ئەدەبی، فەرهەنگی و ....✍گۆڤاری بەیان هەڵگری پێنووس و هزری نووسەرانی هەموو کوردستان و کوردانی تاڕاوگەیە.✍گۆڤاری بەیان لە هەموو نووسەران، هزرمەندان، هونەرمەندان و ئەدیبان دەگێڕێتەوە کە بۆ خزمەت بە زمان و چاند و وێژەی کوردی ئەم گۆڤارە بە قەڵەمی خۆیان بخەمڵێنن!Email:beyangovar@gmail.com
🛑 دانیشتنێکی تری کۆرسی فۆلکلۆر ناسی بەشی دووهەمی"سوارۆی ئایشەگوڵ""دوکتۆر رەهبەر مەحموودزادە" فۆلکلۆری کوردی خەزێنەیەکی لەبن نەهاتووە کە گەلێک زانستی ئەوڕۆی کۆمەڵگای مەدەنی هەر لەسەر ئەو خەزێنەیە دامەزراون. ⭕بنکەی ئەدەبیی «ڕووناک»، لەدرێژەی چالاکییەکانیدا، دانیشتنی پێنجەم لە کۆرسی زانست و توێژینەوە لەسەر فۆلکلۆرناسی بەڕێوە دەبا.لەو کۆرسەدا، کە بە وانەبێژی پسپۆر و لێزان "بەڕێز دوکتۆر ڕەهبەر مەحموودزادە" بەڕێوە دەچی، هەموو مژارەکانی ئەو بەشەی ئەدەبیات دەخرێنە بەرباس.تکایە ئێوەش دەلاقەی سرنجتان بەڕووی ئێمەدا بکەنەوە و تا کۆتایی هاوڕێی باسمان بن.🔺شوێن:موجتەمەعی فەرهەنگی،ژووری بنکەی ئەدەبیی ڕووناک ڕێکەوتی ۲۸ی پووشپەڕی 405ی هەتاویکاتژمێر 4ی دوانیوەڕۆلەگەڵمان بنهاتن بۆ هەمووانه🍃
#قادر گڕشیلانکابرایەکی پیسوچەپڵ و شمەکدڕاو و برسی دەچێتە کن دوکتور مەولەوی لە مەهاباد. دوکتور معاینەی دەکا و نووسخەی بۆ دەنووسێت. کابراش نووسخە دەبات و ڕادەستی دەرمانخانەی دەکات.بەرپرسی دەرمانخانە دەڵێ: کاکە ئەو نووسخەیە بۆ ئێرە نییە چونکێ دوکتور نووسیویەتی:دەستێ کەبابتیغ و قۆتراشدەستێک کەواپاتۆڵ@mzravilka