#تەندروستی➖ئایا ناوکی کاهوو نیتراتیNitrate هەیە و دەبێ فڕێی بدەین؟ڕێژەی نیترات بەپێی جۆری سەوزە و…
انتشار: 2026/06/21 04:31 UTC
#تەندروستی➖ئایا ناوکی کاهوو نیتراتیNitrate هەیە و دەبێ فڕێی بدەین؟ڕێژەی نیترات بەپێی جۆری سەوزە و وەرز و جۆری چاندن دەگۆڕێت.ڕێژەی نیترات لە کاهوو و سپێناخ و نەعنادا زۆرە و لە گژنیژ و توور و شەنبەلیلەدا کەمترە.هەروەها ڕێژەی نیترات لە وەرزی سارددا زیاترە و لە هاویندا کەمترە (بۆ نموونە ڕێژەی نیترات لە کاهوی ڕۆماین Romaine لە وەرزی زستاندا ١.٥ هێندە زیاتر لە هاوینە)ئەمەش بەهۆی دیاردەی هەڵگەڕانەوەی کەش و هەوا The phenomenon of air inversion و کەمبوونەوەی فۆتۆسێنتێزە).لە کۆتاییدا ڕێژەی نیترات لە سەوزەی گوڵخانەدا کەمتر لە سەوزەی زەوییەکانە.لەلایەکی دیکەوە ڕێژەی نیترات لە گەڵا و لق و ڕەگی گیایەکان زیاتر و لە ناو گوڵ و میوەکاندا کەمترە.پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە گیایەکان ئەنزیمێک بەناوی نیترات ریدوکتازNitrate reductase، هەیە کە نیترات پووچەڵ دەکات.چالاکی نیترات ریدوکتاز لە بەشە کۆنەکانی گیادا کەم دەبێتەوە، بۆیە گەڵا سەوزەکانی کاهوو زۆرتریان نیترات لە گەڵا کاڵ و نویەکان هەیە.ههروهها له لقهكه یان ههمان ناوكی كاهوودا، ڕێژەی نیترات زیاتر له گهڵا کاڵ و نوێیەکانە، بهڵام جیاوازییهكه ئهوهنده نییه كه بمانهوێت نیگهران بین و ناوكی كاهوو فڕێ بدهین.گرنگترین سەرچاوەکانی پیسبوونی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بە نیترات ئەمانەن👇🏻:کووتە کیمیاییەکان یان Nitrogen fertilizer، بەکارهێنانی ئاوی پیسی شارەوانی، پیشەسازی لە قەراخ شارە گەورەکان، پیسبوونی زەوییەکانی قەراخ ڕێگاکان بە بەنزین و گازوایل.سەرچاوە:کتێبی بهداشت و ایمنی مواد غذایی آنچه باید بدانیموەرگێڕ: ئەوین سەعیدی✅پیرانشار ڕووداو 🆔: @piranshahrrudaw

