🔴عەلی زەیدی: هەڵمەتی دژە گەندەڵی لە قۆناخی سەرەتایە🔹️سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی…
انتشار: 2026/06/29 07:50 UTC
🔴عەلی زەیدی: هەڵمەتی دژە گەندەڵی لە قۆناخی سەرەتایە🔹️سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا رایگەیاند کە هەڵمەتی دژە گەندەڵی تەنیا لە قۆناخی یەکەمیدایە و دەوڵەت هێز و چەک پاوانی خۆی دەکات.🔹️بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرۆکایەتی هەشتەمین کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی کرد. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا زەیدی جەختی کردەوە، ئەو هەڵمەتەی ئەم دواییە دژی گەندەڵکاران ئەنجام درا، تەنیا قۆناخی یەکەمە و وتی: "حکومەت بەردەوام دەبێت لە چەسپاندنی یاسا و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەل، هیچ کەمتەرخەمییەک لە بەرپرسیارێتی پاراستنی سامانی گشتیدا قبووڵ ناکرێت".🔹️سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە دا، چیتر بێدەنگی بەرامبەر گەندەڵی ناکرێت و دەزگا چاودێرییەکانی راسپارد کە بە وردی چاودێری ئەدای وەزارەتەکان بکەن. راشیگەیاند، عێراق سەردەمی شەڕ و پەککەوتنی تێپەڕاندووە و ئێستا کاتی ئەوەیە دەوڵەت پاوانی هێز و چەک بکات و رێگا نەدات گەندەڵکاران لە ناو جەستەی دەوڵەتدا بمێننەوە🆔: @piranshahrrudaw✅پیرانشهر رووداوt.me/+O87-mN-n0JiCPB




