#دەنگی_خەڵکسڵاو و ڕێز بۆ کەناڵی جوانی پیرانشهر ڕووداوئێمە خێزانێکی بچووکن و لە ماڵێکی کرێیی دەژین.…
انتشار: 2026/06/29 08:10 UTC
#دەنگی_خەڵکسڵاو و ڕێز بۆ کەناڵی جوانی پیرانشهر ڕووداوئێمە خێزانێکی بچووکن و لە ماڵێکی کرێیی دەژین. باوەڕ بکەن چەند مانگ بوو بە ئاواتی کڕینی یەک کارتۆنی خورما بووین.چووم خورمام کڕی، کاتێک هەژمارم کرد، بۆ هەر کیلۆیەک نزیکەی ٣٥٠ هەزار تومانیان لێ وەرگرتین و نرخی تەواوی کارتۆنەکە ٩٩٠ هەزار تومان بوو.پاشان لە شوێنێکی دیکە هەمان جۆری خورمام بینی کە بە هەر کیلۆیەک ٢٧٠ هەزار تومان دەفرۆشرێت.بەڕاستی ئەوە وەزعە؟ چۆن دەبێت لە نێوان یەک کاڵادا ئەوەندە جیاوازی نرخ هەبێت؟ئێستا دڵمان نایەت خورماکەش بخۆین، تەنها سێ ـ چوار دانەمان لێ خواردووە.تکایە بەرپرسان و دەزگا پەیوەندیدارەکان چاودێری زیاتر لە بازاڕ بکەن، چونکە جیاوازی نرخەکان زۆر زۆرە و هاووڵاتی ئاسایی زیانی لێ دەکات. سوپاس که دەنگی هاووڵاتیان دەبن.✅پیرانشهر رووداو🆔: @piranshahrrudaw



