#دەنگی_خەڵکبە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان داواکاری چاکسازی خزمەتگوزاری خەتی مۆبایل و ئینتەرنێتئەم د…
انتشار: 2026/06/29 11:10 UTC
#دەنگی_خەڵکبە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان داواکاری چاکسازی خزمەتگوزاری خەتی مۆبایل و ئینتەرنێتئەم داواکارییە ئاراستەی بنکەی هەواڵنێری پیرانشار و هەموو دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکەین.ئێمە وەک خەڵکی گوندەکانی زێوە و کۆنەلاجان، کە نزیکەی ٨٠٠ بنەماڵە تێدا ژیان دەکەین، ماوەیەکی زۆرە بەهۆی لاوازی و نەبوونی خزمەتگوزاری تەلەفۆنی مۆبایل و ئینتەرنێت تووشی کێشەی گەورە بووین. ئەم دۆخە کاریگەریی نەرێنی لەسەر پەیوەندی، خوێندن، کار و ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیان داناوە.لەبەر ئەوە، بە ڕێزەوە داوا لە هەموو بنکە و دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکەین کە بە خێرایی هەنگاوە پێویستەکان بۆ چاکسازی و بەهێزکردنی تۆڕی مۆبایل و ئینتەرنێت لەم ناوچەیەدا هەڵبگرن، تاکو ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت و هاووڵاتیان لە خزمەتگوزارییەکی باش بەهرەمەند بن.🆔: @piranshahrrudaw✅پیرانشهر رووداوt.me/+O87-mN-n0JiCPB

