⭕️ئاوارەیی بەردەوامی کوردانی سووریا🔹لەگەڵ تێپەڕبوونی ١٨ مانگ بەسەر پێکهێنانی حکوومەتی ڕاگوزەری سوور…
انتشار: 2026/06/30 19:03 UTC
⭕️ئاوارەیی بەردەوامی کوردانی سووریا🔹لەگەڵ تێپەڕبوونی ١٨ مانگ بەسەر پێکهێنانی حکوومەتی ڕاگوزەری سووریا و ڕێککەوتنی دیمەشق لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، هەزاران ئاوارەی کورد بەهۆی ناسەقامگیریی ئەمنی، ئامادەیی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا، بوونی مینی چێندراو و دەستبەسەرداگرتنی ماڵەکانیان، هێشتا لە گەڕانەوە بۆ سەرێکانی و گرێ سپی بێبەشن.🔹بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتێکی گۆڤاری "ئامارجی"، حەوت ساڵ دوای ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا لە باکووری سووریا و ئاوارەبوونی زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەس، زۆربەی کوردانی سەرێکانی هێشتا نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.🔹 هەرچەندە ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ڕاگوزەری سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات بەڵێنی گەڕانەوەی هەموو ئاوارەکانی دابوو، بەڵام بە گوتەی دانیشتووان و چالاکوانانی مافی مرۆڤ، بەردەوامیی ئامادەیی گرووپە چەکدارەکان، گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە، نائەمنی و وێرانکاریی بەربڵاوی خانووبەرە، بوونەتە هۆی ئەوەی ئەم بەڵێنە تا ئێستا بێئاکام بمێنێتەوە.🔹سەرەڕای ڕووخانی حکوومەتی بەشار ئەسەد لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٤ و دەستپێکردنی پرۆسەیەکی سیاسیی نوێ لە سووریا، بەڵام قەیرانی ئاوارەیی هەزاران کوردی دانیشتووی سەرێکانی و گرێ سپی هێشتا بەردەوامە.🆔: @piranshahrrudaw✅پیرانشهر رووداوt.me/+O87-mN-n0JiCPBBL


