#ههواڵی_دێهات➖ گڵەیی خەڵکی ئاوایی بێکوس لە لاوازی هێڵی تەلەفۆن و بڕانی ئینتەرنێت🔹ژمارەیەک لە هاووڵ…
انتشار: 2026/07/08 16:20 UTC
#ههواڵی_دێهات➖ گڵەیی خەڵکی ئاوایی بێکوس لە لاوازی هێڵی تەلەفۆن و بڕانی ئینتەرنێت🔹ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی ئاوایی بێکوس و گوندەکانی دەوروبەری، لە پەیامێک بۆ پیرانشار ڕووداو گڵەیییان لە کێشەی هێڵی تەلەفۆن و ئینتەرنێت کردووە.🔹بەپێی وتەی ئەم هاووڵاتیانە، هێڵی تەلەفۆن لەم ناوچەیە ماوەیەکی زۆرە بە شێوەیەکی لاواز کار دەکات و دوای ئەوەی تیمی تەکنیکی بۆ چاککردنەوەی کێشەکە هاتوون، ئینتەرنێتیشیان بڕیوە، بەڵام تا ئێستا نە هێڵی تەلەفۆن چارەسەر کراوە و نە ئینتەرنێت گەڕاوەتەوە.🔹خەڵکی ناوچەکە داوای خێراکاری لە بەرپرسانی پەیوەندیدار دەکەن و دەڵێن بەهۆی ئەم کێشەیەوە لە پەیوەندی و بەکارهێنانی خزمەتگوزارییە ئینتەرنێتییەکان تووشی زۆر کێشە بوون.🔹هاووڵاتیان هیوادارن بەرپرسان بە زوویی ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن و خزمەتگوزارییەکانی تەلەفۆن و ئینتەرنێت بگەڕێننەوە بۆ دۆخی ئاسایی.🆔: @piranshahrrudaw✅پیرانشهر رووداوt.me/+O87-mN-n0JiCPBBL


