لەبەر ئەوەی کە ئەو ناوانە لە سەردەمانێکدا هەبوون کە ناوەکە ئاماژە بووە بۆ چەندین خودای جیاواز و ئەو…
انتشار: 2026/07/23 17:38 UTC
لەبەر ئەوەی کە ئەو ناوانە لە سەردەمانێکدا هەبوون کە ناوەکە ئاماژە بووە بۆ چەندین خودای جیاواز و ئەو ناوانەی کە ئەمڕۆ لە کورد کراون بە ناوی ئاینی و ئیسلامی، پەیوەندیان بە ئاینی ئیسلامەوە نیە و هێچیان ناوی ئیسلامی نین و دەبوو موسوڵمانی عەرەب خۆیان ئەو ناوانەیان ڕەتبکردایەتەوە هاوشێوەی ناوی بەغدا، بەڵام ئەوان عەرەبچێتیان کردووە و ناوەکانیشیان فەرز کردووە. کەواتە کوردێکی موسوڵمان گەر ناوی منداڵەکەی تێکۆشەر، ئازا، ئازاد، ڕەسەن و هەر ناوێکی تری هاوشێوەی کوردی بێت، لە ڕووی خزمەت و دڵسۆزی بە ئاینەکەی خۆی، ناوەکان زۆر زیاتر نزیکن لە خودا و ئاینەکە وەک لە ناوەکانی وەک عەبدوڵا. لە کاتێکدا ناوە کوردیەکان تەنها ناون و مانای جوان دەدەن، ناوە عەرەبیەکان هی سەردەمێکن کە عەرەبەکان بڕوایان بە چەندین خودا هەبووە و بۆ سەردەمی بتپەرستی دەگەڕێنەوە. واتە بە پێی پێوەری موسوڵمانی عەرەب بێت بۆ ناوی شاری بەغداد، دەبوو ئەو ناوانە بە هیچ شێوەیەک لەلایەن موسوڵمانەوە بەکارنەیەن لەبەر ئەوەی ئەو ناوانە ناوی سەردەمێکن کە بۆ ئاماژە بە خودای هەمەجۆر دانراون نەک خودای تاک و تەنیا. پوختەی قسە ئەمەیە کە خەڵک مافی خۆیانە ناوی عەرەبی بدەن بە منداڵەکانیان، بەڵام با بە ناوێکی ئیسلامی بە موسوڵمانی کوردی نەناسێنن. دەبێت وەک ڕاستی بڵێن ناوی عەرەبی دەدەین بە منداڵەکانمان، هەرچەند ناوەکە پەیوەندی بە سەردەمی بت پەرستیشەوە هەبێت. لەبەر ئەوەی بەپێی ئاینی ئیسلام و سەرچاوە ئیسلامی و مێژووییەکان هەر ناوێک کە لە پێش ئیسلامدا ئاماژە بە خودا بکات، ئەو ناوە بێ هیچ گومانێک پەیوەستە بە بتپەرستیەوە نەک ئاینی ئیسلام و خودای تاک و تەنیا و دەبێت ڕەتبکرێنەوە. ناوی شاری بەغدا باشترین نموونەیە کە چۆن چەندین کەسایەتی ئیسلامی لەو سەردەمەدا ناوی (بەغدا) یان لەسەر ئەو بنەمایە ڕەتکردۆتەوە. بەوپێوەرە دەبوو زۆربەی ناوەکانی پێش ئیسلام کە ئاماژە بە خودا دەکەن، لەلایەن موسوڵمانی عەرەب خۆیەوە ڕەتبکرانایاتەوە. سەرەڕای ئەوە لەبەر ئەوەی کە ناوی خۆیانە و ئەوان لەژێر پەردەی ئاییندا عەرەبچێتی دەکەن، ڕەتیان نەکردۆتەوە و ئەمڕۆش ناوەکانی سەردەمی بتپەرستی، بە ناوی ئیسلامی بە خەڵک دەفرۆشنەوە. نووسینی: سۆران حەمەڕەشتێبنی: ئەم وتارە بە متمانە لەسەر بەڵگەی مێژوویی نووسراوە. هەر کەس پێی وایە دروست نیە با بە بەڵگەوە لە کۆمێنتدا ڕوونی بکاتەوە کە ئەو ناوانە پەیوەستن بە ئاینی ئیسلامەوە نەک نەتەوەی عەرەبەوە. - سەبارەت ناوی بەغدا عەرەبەکان هەوڵی گۆڕینی ناوەکەیان دا و ناوی (دار السلام) یان لە شارەکە نا، بەڵام لەبەر دێرینی ناوەکە لەوەدا سەرکەوتوو نەبوون و خەڵک هەر لەسەر ناوە دێرینەکە مانەوە. جگە لەوە ئەوان تا سەدەی نۆزدەیەمیش زۆرینە نەبوون و نەیانتوانیوە ناوەکەی خۆیان بسەپێنن.@rasepardeh

