لە دکتۆر مەزهەر خۆراسانیەوە بۆ برای بەڕێز کاک سۆران حەمە ڕەش دوای خوێندنەوەی وتارەکەی بەڕێزت کە تێی…
انتشار: 2026/07/25 04:35 UTCدریافت: 2026/08/01 00:09 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/01 00:09 UTC
لە دکتۆر مەزهەر خۆراسانیەوە بۆ برای بەڕێز کاک سۆران حەمە ڕەش دوای خوێندنەوەی وتارەکەی بەڕێزت کە تێیدا بانگەشەی ئەوەت کردووە ناوی وەک (عەبدوڵڵا) مۆرکێکی بتپەرستییان هەیە و عەرەبەکان بە ناوی ئیسلامەوە (عەرەبچێتی) بەسەر گەلانی تردا دەسەپێنن، بە پێویستم زانی…پێنجەم: ڕاستییە مێژووییەکە لەسەر شاری بەغدابۆ سەلماندنی بۆچوونەکەت، باسی ناوی شاری بەغدات کردووە و مێژووەکەت شێواندووە.١. لە زمانە دێرینەکاندا (بغ/بەگ) ئاماژە بووە بۆ «خودا» نەک بتێکی دیاریکراو (وەک چۆن ئێستا دەڵێین 'خوا' یان 'خدا'). کاتێک موسوڵمانان زانیویانە مانای جوگرافیی شارەکە دەبێتە «پێدراوی خودا»، کێشەیان لەگەڵ مانا گشتییەکەیدا نەبووە.٢. ئەوەی خەلیفە مەنسوور دروستی کرد، ئەو گوندە کۆنە نەبوو، بەڵکو شارێکی بازنەیی گەورەی نوێی دروستکرد و ناوی لێنا «مدينة السلام»، چونکە «دار السلام» یەکێکە لە ناوەکانی بەهەشت لە قورئاندا و ویستی پایتەختەکەی ناوێکی قورئانیی هەبێت.٣. دەڵێیت عەرەبەکان ناوی بەغدایان قبوڵ نەبوو چونکە «بەگ» واتای «بت»ی دەدا! ئەگەر ئەمە ڕاست بێت، ئایا گەورەترین زانایانی ئیسلام (وەک: الخطيب البغدادي، الإمام الجنيد البغدادي، عبد القاهر البغدادي) دەیانکردە نازناوی خۆیان و بە شانازییەوە هەڵیان دەگرت؟ چۆن زانایەکی گەورەی عەقیدە نازناوی شارێک هەڵدەگرێت کە لایان واتای «بتپەرستی» بێت؟ بەمە تەواوی بەڵگەکەت پووچەڵ دەبێتەوە.----ئێمەی موسڵمانی کورد شانازی بە زمانەکەمانەوە دەکەین. ناوی وەک (ئازاد، پێشەوا، تێکۆشەر، ژیر، دڵسۆز) لە ڕووی شەرعییەوە سەداسەد دروستن و ئیسلام ڕێگری نەکردووە بە زمانی خۆمان ناو لە منداڵەکانمان بنێین.بەڵام بۆ سەلماندنی جوانیی ناوە کوردییەکان، پێویست ناکات پەنا ببەینە بەر شێواندنی مێژووی ئیسلام و بە "بتپەرست" و "عەرەبچێتی" لەقەڵەمدانی ئەو ناوانەی کە ڕەمزن بۆ تەوحید و پێشەواکانی ئایینەکەمان.هاندانی خەڵک بۆ ناوی کوردی کارێکی بەرزە، بەڵام شێواندنی عەقیدە و مێژوو بە پاساوی نەتەوایەتی، نە زانستییە و نە لۆژیکی.لهگهڵ ڕێز و حورمهتما@rasepardeh

