بۆ یادی کیمیابارانی سەردەشتمن سەردەشتمزایەڵەی ناڵەی بەسۆزمبە کللۆرایی زەمان وبۆشایی ئاسمانەکاناتێدەپەڕێ وکەس نییەگوێی بۆ ڕادێرێ!من سەردەشتملاشەی برژاوم بە "کیمیا"بابردەڵەی بەر هەناسەیبێ مشووری و بێ داشدارەکەسێک نییەنۆشداروی سارێژی بداتێ وبە حاڵزانێکی بسپێرێ...!من سەردەشتمدەیان ساڵەبە نێوی هاوسۆزی بۆ منلە نێوکۆڕ و کۆمەڵاندانانی سواڵ دەچننەوە...!لە دەنگ و ڕەنگ و مێدیافرمێسکی تیمساح دەڕێژن ویەخەی ڕیا دادەڕن وڕووی بەدرۆ دەڕننەوە...!من سەردەشتمبزە و شادیم لێ نەماوەڕەنگی چۆڵەوانی هەیەشەقام و پارک و بازاڕم!لە ڕوانگەی خەڵکی شاری ترڕووی شارم پێوەدیار نییەلە دێهاتیش هەڵبردووم وشارەدێ یەکی گەپجاڕم...!من سەردەشتملە جیهاندابە جوانی سروشت و دیمەن ناسراومبەڵام داخملە کاروانی ژیار و ژیواری چاخی نوێبێ ئەوەی کە خۆم بخوازمدابڕاوم...!؟#عەبدۆڵڵاحەمزە@resulqadri