السلام عليكمًً…جەنابی دكتۆری بەشێك لە تەلەفزیۆن و ئەكاونتەكان بۆ ئەكتیڤ سەیارە دەكەنە دیاری دەلێن خ…
انتشار: 2026/07/21 18:03 UTC
السلام عليكمًً…جەنابی دكتۆری بەشێك لە تەلەفزیۆن و ئەكاونتەكان بۆ ئەكتیڤ سەیارە دەكەنە دیاری دەلێن خاوەنی زۆرترین كۆمێنت دەبێتە براوەی سەیارەیەكیاخود تیروپشك دەكرێ بۆ ئەوەی وەلامی راست بزانێ هەلبەتە مەبەستمان لێی یاری تۆپانێیەئایە دروستە كۆمێنت نوسین و پێشبینی و وەرگرتنی خەلات؟؟وعليكم السلام ورحمة الله وبركاته..وەڵام:پێمان جائیز نییە بەشاری کردن لەو جۆرە تیروپشکانەدا چونکە:١- بە ناراستەوخۆ بەشداربووەکان بەشدار دەبن لە کۆکردنەوەی پارەی خەڵاتەکاندا، با بە تەنها لایەکێکیش بێت؛ چونکە لایک بە هۆی ئەنتەرنێتەوەیە، ئینتەرنێتیش بە پارەیە.لەشەرعیشدا نابێت پێشبڕکێکاران بە هیچ شێوەیەک بەشداربن لە نرخی خەڵاتەکاندا، نە راستەوخۆ نە ناراستەوخۆ.کە ئەوەش دەبێتە قومار و یانسیب.٢- ئەو لایکانەیان دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئەکتیڤی ئەو سایت و پەیج و تەلەفزیۆنانە کە نازانرێت ئایا پابەندن بە شەرعی ئیسلامەوە یاخود نا. ئەمیشیان دەبێتە سەرخستن لەسەر تاوان (الإعانة على المعصية)کە هەردوکیان باتڵ و حەرامن.واللە تعالی اعلم د.حسن المفتي

