السلام عليكم ورحمة الله وبركاتهمامۆستایانی بەڕێز و خۆشەویست ئیشی مەتعەم وەک مەتبەخ یان پاککردنەوە…
انتشار: 2026/08/17 14:37 UTCدریافت: 2026/08/18 07:30 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/18 07:30 UTC
السلام عليكم ورحمة الله وبركاتهمامۆستایانی بەڕێز و خۆشەویست ئیشی مەتعەم وەک مەتبەخ یان پاککردنەوە ئەگەر مەتعەمەکە دوور لە ڕووی جەنابتان گۆشتی بەراز و مەشروبی تێدابێت بەڵام ئیشەکە ئیجابیاتی هەبێت نزیک بێت لە ماڵەوە ئایا جائیزه یان نا ؟ وعليكم السلام ورحمة الله وبركاته..وەڵام:دروست نییە، چونکە ناراستەوخۆ یارمەتیدانی تێدایە لەسەر گوناهـ و خراپەو تاوان، (الإعانة على المعصية)، خودای میهرەبانیش فەرمویەتی :(ولا تعاونوا على الإثم والعدوان).بوونی ئەو ئیجابیاتانە نابنە بەهانەی شەرعی بۆ دروستی کارکردن تیایاندا..چونکە ئەو جۆرە سوودو بەرژەوەندییانە (المنافع والمصالح) لە شەرعدا هەڵوەشێنراونەتەوە و ئیعتیباریان نییە، چونکە لە بەشی (المصالح الملغاة)ن، هەر وەک چۆن تیجارەت بە مەشروبەوە لەغوو کراوەتەوە، ئەگەرچی قازانجیشی تێدابێت.. والله تعالى أعلم د.حسن المفتي
