چیرۆكی(هه‌ر ده‌سه‌گوڵ به ئاو ده‌دات)🖌ئاماده‌كردنی: ڕه‌زا سهرسێفیدهڵێن له ئاواییه‌ك كوڕێكی لێ…
انتشار: 2026/08/19 19:36 UTCدریافت: 2026/08/19 21:45 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/19 21:45 UTC
چیرۆكی(هه‌ر ده‌سه‌گوڵ به ئاو ده‌دات)🖌ئاماده‌كردنی: ڕه‌زا سهرسێفیدهڵێن له ئاواییه‌ك كوڕێكی لێ بوو، به نه‌حس و شووم و بهدفڕی ناوبانگی ڕۆیشتبوو. هه‌ر كارێكی خراپ ده‌كرا، ده‌ستی ئه‌و كوڕه‌ی تێدابوو. ئیتر به‌جارێ ناوی خراپی و بهدفڕی ئه‌و كوڕه، به‌ره‌و هه‌ر لا ڕۆیشتبوو. ڕۆژێ زه‌ماوه‌ند و شایی براگه‌وره‌كه‌ی ده‌بێ، ئه‌ویش تێفكری و له‌به‌رخۆیه‌وه كوتی: خۆ من هیچ شتێكم له‌ده‌س نایه، و هه‌ر خه‌ریكی خراپه‌كاری و بهدفڕیم، ئه‌مڕۆ واباشه ئاوایی به‌جێ بێڵم و بڕۆم، هه‌تا شاییه‌كه نه‌شێوێ. ڕۆیشته ده‌وری ئاوایی و له قه‌راخ چۆمێك له سه‌ره‌وه‌ی ئاوایی، ماتڵ بوو هه‌تا ئێواره به‌سه‌ردا بێ و دوایی بگه‌ڕێته‌وه. وه‌رزی به‌هار بوو، له‌وێ بێ تاقه‌ت و وه‌رس ده‌بێ. له كه‌ناری چۆمهكه، گوڵی ڕازاوه‌ی زۆر جوانی لێ بوو. چه‌پكه گوڵێكی زۆر جوانی چنیو و دوای ماوه‌یه‌ك دایه ده‌م ئاوه، هه‌تا به‌ره‌و ئاوایی بچێ. له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی بووك، بووك و زاوا دێنه قه‌راخ چۆمهكه و چاویان به‌و چه‌پكه گوڵهجوانه ده‌كه‌وێ. بووكه‌خان داوای لێده‌كات ئه‌و چه‌پكه گوڵه‌ی له ئاوه‌كه بگرێته‌وه. زاواش له ڕووی ناچاری ده‌چێته ناو ئاو، به هۆی ساردی ئاوه‌كه و خوڕبوونی ئاو له وه‌رزی به‌هار، زاوا ده‌خنكێ. ئێواره كه كوڕه دره‌نگان دێته‌وه بۆ ناو دێ، ده‌بینێ، شیوه‌ن و زارییهو ماڵیان كۆڕی پرسه و ماتهمنیان لێ به‌ستراوه. هۆكاره‌كه‌ی ده‌پرسێ، یه‌كێ به‌سه‌رهاته‌كه‌ی بۆ ده‌یگێڕته‌وه و ده‌كه‌وێته بیری كه ئه‌و چه‌پكه گوڵه كه ئه‌و دابووی به ده‌م ئاوه‌كه‌وه، بووه هۆی خنكاندنی براكه‌ی. هه‌ر به‌م هۆیه بنه‌ڕه‌تی ئه‌م مه‌سه‌له چیرۆكه‌كه‌ی به‌وجۆره بوو، كه باس كرا. مه‌سه‌له‌كه‌ش ده‌ڵێ: هه‌ر ده‌سه‌گوڵ، به ئاو ده‌دات.🆔 @sakapressir




