دەڵێن: پیاوێک ژنەکەی سەگ دەیگرێ و دوای ماوەیەک دەمرێ. کابرا زۆری خەم دەبێ.دوای بەینێک کوڕەکانی، دەڵ…
انتشار: 2026/06/18 23:36 UTC
دەڵێن: پیاوێک ژنەکەی سەگ دەیگرێ و دوای ماوەیەک دەمرێ. کابرا زۆری خەم دەبێ.دوای بەینێک کوڕەکانی، دەڵێن بابە ژن بێنەوە، کابرا ڕازی نابێ. دوای ماوەیەک بە زۆری ڕازی دەکەن و دەچن خاتوونێکی زۆر جهعێڵ و جوانی بۆ دەخوازن.پاش بەینێک مام سۆفی کەیفی زۆر ساز دەبێ و کوڕەکانی بانگ دەکا و دەڵێ: پێنج مەڕ بێنن دەیکەین بە جێژن. کە مەڕەکان دێنن، دەڵێ: یەکێکیان سەربڕن، ئەوڕۆ دەیخۆین. یەکێکیشیان سەربڕن بۆ خۆتان بیبەن. یەکێکیشیان سەربڕن، بۆ منو دایەگیانتان (مەنزوری زڕدایکیان بوو) لە یەخچاڵەکهی بخەن. یەکیشیان بدەن بە دەروجیران. کوتیان: ئهوه چوار دانهی، پێنجەمی چلێبکەین؟!کوتی: ئەها ئەها، وەڵا ئەویش بدەن بەو سەگەی دایکی هەوەڵتانی گرت.😹 قسەی خۆش 😹Teleg®am 🆔 @qsaie_khosh

